به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق ئاشكراى ده‌كات، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ئاماده‌كارى ته‌واوى كردووه بۆ دابه‌شكردنى پاره‌ى شیرى منداڵان و ته‌نیا چه‌ند ڕێكارێكى یاسایى ماوه بیكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سه‌عید سوعادى بریكارى خۆراكى عێراق به‌وه‌كاله‌ت تایبه‌ت به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، لیستى ساڵى 2015 بۆ شه‌ش مانگى كۆتامان داوه‌ته وه‌زاره‌تى دارایى عێراق و ئه‌مڕۆش پێیان ڕاگه‌یاندین ته‌نیا چه‌ند ڕێكارێكى یاسایى ماوه بۆ خه‌رجكردنى پاره‌كه.
بریكارى خۆراكى عێراق ده‌ڵێت، ئه‌و پاره‌یه بۆ شه‌ش مانگى كۆتای ساڵى 2015یه و ئه‌و منداڵانه تۆمار كراون و ئێسته ئێمه لیستى منداڵانى ساڵى 2016 ئاماده ده‌كه‌ین بۆ قهربووكردنهوهیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى عێراقه‌وه.
له‌باره‌ى بڕى ئه‌و قه‌ره‌بووه سوعادى گوتى، ئه‌و پاره‌یه سه‌رجه‌م منداڵانى عێراق ده‌گرێته‌وه به هه‌رێمى كوردستانیش كه بڕى 17 هه‌زار و 500 دیناره، ڕه‌نگه له كۆتای مانگى نیسان ده‌ست بكرێت به دابه‌شكردنى.
ماوه‌ى چوار ساڵه دابه‌شكردنى شیرى منداڵان وه‌ستاوه، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بڕیارى داوه خانه‌واده‌كان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه به پێدانى بڕێك پاره بۆ هه‌ر شه‌ش مانگێك كه بڕى 17 هه‌زار و 500 دینارى دیارى كردووه.