ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵدانه‌وه دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و بازرگانی و كۆنه به‌عسیی له سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێ، "من كۆیله نیم و به‌عس نه‌یتوانی بێده‌نگم بكات".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجی ته‌مووز، غازی كه‌ركووكی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، پله‌ی حزبی كاتییه و نابێ كه‌س خۆی به گه‌وره بزانێ، چونكه من كۆیله‌ی كه‌س نیم و به‌عسیش نه‌یتوانی بێده‌نگم بكات، نه‌ك كه‌سی ناو حزبه‌كه‌م".
عه‌یبه وه‌ك نه‌عامه سه‌رتان شۆڕ كردووه‌ته‌وه و نه‌فسنزمن
كه‌ركووكی ده‌ڵێ، زانیاریی زۆرم لایه له‌سه‌ر خیانه‌تكار و كۆنه به‌عسی و گه‌نده‌ڵ و بازرگان و مافیای ناو یه‌كێتی، ئه‌وانه‌یش ده‌ناسم كه رۆژانه له ژێره‌وه خه‌ریكی جنێودانن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، بۆیه هه‌ر كاتێك پێویست بێ ئاشكرای ده‌كه‌م.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی ناوی كه‌سی نه‌هێناوه، به‌ڵام پێده‌چێ به‌هۆی ناكۆكی كه‌ركووكییه‌كان و په‌راوێزخستنیان له‌لایه‌ن لاهووره‌وه، بیه‌وێ ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه بكات و له داهاتوویشدا نهێنییه‌كان ئاشكرا بكات.
له كۆتاشدا ڕووی له چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتیی كردووه و پێیان ده‌ڵێ، عه‌یبه وه‌ك نه‌عامه سه‌رتان شۆڕ كردووه‌ته‌وه و نه‌فسنزمن.