راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه، ئانچیلۆتیی راهێنه‌ری نوێ یانه‌ی ریال مه‌درید، داوای له یاریزانه‌كانی كردووه نه‌چنه‌وه ماڵه‌وه.
ریال مه‌درید دوێنێ دووشه‌م ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێ ده‌ست پێ كرد، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر له یاریزانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌شدار نه‌بوون، ئه‌مه‌ش به هۆی پێوه‌ندییان به هه‌ڵبژارده‌كانیان له به‌شدارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان، كه هه‌ندێكیشیان له پشوودان.
یاریزانانی ریال مه‌درید له كۆمه‌ڵگه‌ی ڤالدیبیباس له مه‌درید مه‌شقه‌كانیان له ژێر سه‌رپه‌رشتیی ئانچیلۆتیی راهێنه‌ری ئیتالی ئه‌نجام دا و چه‌ند یاریزانێكیش، كه به خواستن له ده‌ره‌وه یارییان ده‌كرد، گه‌ڕاونه‌ته‌وه یانه‌كه، به تایبه‌تی لوكا یۆڤیچ و ئۆدیگارد.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئه‌مرۆ سێشه‌م شه‌شی تهمووز بڵاوی كرده‌وه، ئانچیلۆتیی داوای له یاریزانه‌كانی كردووه، له دوای مه‌شقه‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه و هه‌ر له ڤالدیبیباس بمێننه‌وه، چونكه پێی وایه ئه‌وێ بۆ پشوودان باشترین شوێنه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك مه‌شق بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی، ئانچیلۆتی پێی وایه، ژووره‌كانی نووستن له كۆمه‌ڵگه‌ی ڤالدیبیباس، كه شوێنی مه‌شقی یانه‌ی شاهانه‌یه، باشتره شوێنه بۆ مانه‌وه و پشوودانی یاریزانان، هه‌روه‌ها بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریش.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌مه دواجار نابێت ئانچیلۆتی ئه‌م داوایه‌ی له یاریزانه‌كانی بكات، به‌ڵكو چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سوور بێت له‌سه‌ر ئه‌م كاره و به‌رده‌وام هه‌وڵی بۆ بدات.
ریال مه‌درید له وه‌رزی نوێ‌دا ته‌نیا داڤید ئالابای به‌رگریكاری نه‌مسایی گواستووه‌ته‌وه ریزه‌كانی و هیچ گرێبه‌ستێكی تری ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵام چه‌ند یاریزانێكی یانه‌كه، كه به خواستن له یانه‌ی تر یارییان ده‌كرد، گه‌ڕاونه‌ته‌وه یانه‌كه.