دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به بڕوای چاودێران حكوومه‌تێكی دامه‌زراوه‌ییه و ئێسته مه‌سروور بارزانی له سه‌ره‌تای رێگه‌یه‌كدایه بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی 29 ساڵ حوكمڕانی.
دوو ساڵ به‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ڕ ده‌بێت كه یه‌ك تیم به‌رێوه‌ی ده‌بات و كاریزمایه‌كیش له سه‌ره‌وه‌ی تیمه‌كه به‌رگه‌ی هه‌موو سه‌ختیه‌كانی گرتووه و رووبه‌ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌كان ده‌بێـته‌وه.
له هه‌مووی گرنگتره یه‌كه‌مجاره له كوردستان به‌ها بۆ پاره ده‌گه‌ڕێته‌وه و پڕۆژه‌كان به شه‌فافی راده‌گه‌یه‌نرێن و بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بن ناوی پرۆژه‌كه و بڕی بودجه‌ی راده‌گه‌یه‌نرێ، ئێسته پێنح ملیار دینار زۆر جوانتر شوێن ده‌گرێ له 50 ملیاری جاران كه زۆربه‌ی كات پاره‌كه قووت ده‌درا و پرۆژه‌كه‌یش جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا. به‌ڵام پاره زۆری هه‌موو عه‌یبه‌كانی شاردبووه‌وه.
بینه‌ری ئه‌و ڤیدیۆیه بن و زانیاری زۆرتر له‌باره‌ی تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر حكوومه‌ت بزانن.