له‌سه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یامێك ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاو ڕوونیان پێبدات كه ئایا سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه ده‌مێنێته‌وه یان كه‌سێكی تر داده‌نرێ.
ڕۆژی 20ی حوزه‌یران، هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێكهێنا و لاهوور جه‌نگی كرا به‌سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه. ئێسته كه سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه به‌شێكی سه‌ره‌كییه له كێشه‌یه‌كی ناو یه‌كێتی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوودڵه كه وه‌ك سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌مێنێته‌وه یان له‌وێش لاده‌درێ.
چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی ته‌موو، نزار مه‌حموود ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، بۆ "وشه" گوتی، گۆڕان هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كردووه نه‌ك هیچ كه‌سێك بۆیه پێویسته هه‌ر یه‌كێتیش سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌تییه یه‌كلا بكاته‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن و دواتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌یش قسه ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه هاوپه‌یمانیه‌كه سوودی بۆ هه‌ردوولا ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، گۆڕان به‌نیازه هه‌فته‌ی داهاتوو له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه په‌یامێك ئاراسته‌ی یه‌كێتیی بكات و داوای لێبكات به‌رچاو ڕوونی پێبدات كه ئایا لاهوور جه‌نگی ده‌مێنێته‌وه یان كه‌سێكی تر داده‌نرێ، چونكه به‌پێی رێككه‌وتنی نێوانیان سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌بێ یه‌كێتیی بێت و ئێسته گۆڕان پێی وایه لاهوور جه‌نگی شكاوه و ناتوانێ بانگه‌شه‌ی سه‌رخستنی هاوپه‌یمانییه‌كه بكات.