به‌هۆی چه‌ند ڕاپۆرتێكی "وشه" له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌ی له كه‌لار سوودی لێ نه‌بینراوه و كه‌مته‌رخه‌می له‌چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی سنووره‌كه، بڕیار درا زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه بكرێ به پڕۆژه و 12 ملیار دیناریشی بۆ ته‌رخان كراوه.
زه‌وییه‌كانی نێوان پاركی له‌یلا قاسم و گه‌ڕه‌كی بنگردی كه‌لار، یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه‌ی سوود له جێگه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م15ی ته‌مووز، ڕزگار محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری گۆڕان، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئه‌و زه‌وییه بڕیار بووه بكرێته شوێنی بازرگانی، به‌لاَم گۆڕیمان بۆ پاركێك بۆ خزمه‌تكردنی ژینگه‌ی ناوچه‌كه.
هاوكات ئه‌كره‌م ساڵح سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار، بۆ "وشه" گوتی، به‌رزه پردی نێوان شارۆكه‌ی كه‌لار و شاره‌دێی رزگاری دروست ده‌كرێ و ده‌بێته یه‌كه‌م پردی په‌ڕینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له گه‌رمیان.
هه‌روه‌ها رووبه‌ری زه‌وی كۆنه سه‌ربازگه‌یه‌كی ناوچه‌كه له شارۆكه‌ی كه‌لار، بڕیاره بكرێته پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ و خه‌ڵكه‌كه‌شی قه‌ربوو بكرێنه‌وه.
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د نوێنه‌ی ماڵه‌كانی ناو ئه‌و كۆنه سه‌ربازگه‌یه، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له‌لایه‌ن شاره‌وانی كه‌لار و په‌رله‌مانتارانه‌وه به‌ڵێنیان وه‌رگرتووه تا قه‌ربوونه‌كرێنه‌وه سوود له شوێنه‌كانیان وه‌رنه‌گیرێت بۆ ئه‌نجامدانی پۆژه.
جێی ئاماژه‌یه، رۆژی سێشه‌می رابردوو، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، 12 ملیار دیناری پڕۆژه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان په‌سه‌ند كراوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی