به بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، كۆتایی به هێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا هات كه له ڕابردوودا له‌لایه‌ن گرووپێكی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ده‌هێنران. "وشه" ناوی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی لایه كه ده‌ستیان له هێنانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا هه‌بووه.
ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له رابردوو هێنراون، بریتی بوون له مارسیدسی مۆدیڵ 2008 و تۆیۆتا مۆنیكای 2008 و ئۆتۆمبێلی كڕاون كه به‌مه‌لیكه ناسراون. بازاڕه‌كانی رانیه و سلێمانی پڕ كرابوون به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پشكنینێكیان بۆ بكرێ.
ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له‌ڕێی چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ له سلێمانی ڕابردوو كارئاسانی بۆ هاتنیان كرابوو
"وشه" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسه‌وه زانیویه‌تی، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له‌ڕێی چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ له سلێمانی ڕابردوو كارئاسانی بۆ هاتنیان كرابوو، به‌ڵام دوای خانه‌نشینبوونی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له سلێمانی، هێنانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه كۆتایی هاتووه و ئه‌وه‌ی هه‌بووه له‌ناو كوردستان بوون.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ له شاره‌كانی كوردستان، داتای ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكانیان وه‌رگرت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر له‌وانه خاوه‌نی بوون، به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌ی هاتوچۆوه نه‌چوون، ئه‌وه‌یش هۆكار بوو كه تا ئێسته ئامارێكی دروست له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌ست نه‌بێت.
نرخی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی پێی ده‌ڵێن مه‌لیكه، له نێوان پێنج ملیۆن دینار بۆ 10 ملیۆن دینار بووه و هه‌یشه كه‌متر بووه، به‌ڵام نرخی مارسیدیس و ئۆتۆمبێله‌كانی تر گرانتر بوون. به‌پێی به‌داواداچوونی "وشه" به‌هۆی خراپی كوالێتییان، زۆرترین رووداوی هاتوچۆ به‌و ئۆتۆمبێلانه كراون و به‌شێكیشیان تێوه‌گلاون له تاوانی جۆراوجۆر.
ئێسته به هه‌وڵی قوباد تاڵه‌بانی، بڕیاری گرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌رچووه و بڕیاره تا 25ی ئه‌م مانگه بۆیان هه‌بێت بسووڕێنه‌وه و ئیتر شه‌قامه‌كانیان لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به سه‌رپه‌رشتیی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار دراوه رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگیرێته‌به‌ر كه ئۆتۆمبێلی جامڕه‌ش، ئۆتۆمبێلی ژماره ره‌ش و بێ سه‌ره‌تا لێده‌خوڕن، رێپێدانی هه‌ڵگرتنی چه‌كیان هه‌یه و له‌لایه‌ن كه‌س و لایه‌نه‌كانه‌وه بۆیان كراوه.
روونیشی كرده‌وه كه له 18ـی ئه‌م مانگه تا 24ـی مانگ، مۆڵه‌ت به‌و كه‌سانه ده‌درێت، دواتر ئه‌گه‌ر بیانبینن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، كه‌سه‌كان به‌پێی یاسا رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
وه‌ك عه‌قید سه‌عدوڵا عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی رای گه‌یاند، جامڕه‌شكردنی ئۆتۆمبێل به‌داواكاری فه‌رمی رێپێدراوه و رێژه‌ی ره‌شكردنه‌كه‌شی به‌پێی داخوازی شۆفێر خۆیه‌تی، به‌ڵام ڕێ به‌دیارده‌ی نایاسایی ناده‌ین.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان، ده‌یه‌وێ وای پێشان بدات كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ربازی و مافیاییه‌ی له سلێمانی بوونی هه‌بووه، هه‌وڵی هێنانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یان داوه، ئێسته نه‌ماوه. وه‌ك گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به‌ڕوونی گوتی، ده‌یانه‌وێ شار ڕێكبخه‌نه‌وه.
ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا ئه‌وانه‌ن كه به‌بێ هیچ پشكنین و كوالێتییه‌ك هێنراونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و به‌نرخێكی كه‌متر له بازاڕ ده‌فرۆشرێنه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌وانه ئۆتۆمبێلی بڕاوه یان ئه‌وانن كه تووشی رووداوێكی گه‌وره‌ی هاتوچۆ بوون و به كه‌ڵكی لێخوڕین نه‌ماون. بۆیه زۆرینه‌یان به ماوه‌یه‌كی كه‌م له كوردستان ده‌سووتێن یان به‌جۆرێك له‌ناو ده‌چن.