خێزانی ناسیح عه‌بدلره‌حیم ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی كه هاوكات به‌رێوه‌به‌ری بانكی خوێنی هه‌ڵه‌بجه بوو و به‌هۆی باسكردنی گه‌نده‌ڵی و پۆستێكی فه‌یسبووكی شه‌ش مانگ سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا ده‌ڵێ" شانازی ده‌كه‌م ناسیح له‌سه‌ر ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی گیراوه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ی ته‌مووز، مریه‌م فه‌تاح خێزانی ناسیح عه‌بدولره‌حیم، بۆ "وشه" گوتی، ناعه‌داله‌تی له گرتنی ناسیح ئه‌وه‌یه كه ناكرێ له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی و پۆستی فه‌یسبووك شه‌ش مانگ زیندانی بكرێ و ئه‌وه هه‌وڵی كپكردنی ده‌نگی ئازاده.
ناسیح سوورتر ده‌بێ له‌سه‌ر ئاشكرا كردنی گه‌نده‌ڵی
ئه‌و ده‌ڵێ، به‌و سزادانه، ناسیح سوورتر ده‌بێ له‌سه‌ر ئاشكرا كردنی گه‌نده‌ڵی و له هه‌رشوێنێك گه‌نده‌ڵی هه‌بێت چاوپۆشتی لێ ناكات.
مریه‌م باسی له‌وه كرد كه شانازی ده‌كات ناسیح له‌سه‌ر ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی زیندانی كراوه نه‌ك له‌سه‌ر تاوانێكی خراپ، به‌ڵام ئه‌وه هیچ له چالاكی و بوێری ئه‌و كه‌م ناكاته‌وه و بێده‌نگ نابێ.
ناسیح عه‌بدولره‌حیم پێشتر به‌هۆی ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵییه‌كی ته‌ندروستی و هاوكات نووسینی چه‌ند وتارێكی ره‌خنه‌یی له‌سه‌ر یه‌كێتی بڕیاری گرتنی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ بۆ ده‌رچوو و تا ئێسته‌یش له زیندانه.