ژنێك لەسەر خەرجی جەژن هاوسەرەكەی كوشت

:: PM:08:16:19/07/2021 ‌

هەژاری و نەداری لەسەر هەموو ئاستێك و بە هەموو شێوەیەك كار دەكاتە سەر تاك و خێزان، جیا لە ئاستی رۆشنبیری و تێگەیشتنی ئەندامانی خێزانەكە، هاوكات پێویستە هاوسەران خۆیان لە دەمەقاڵی بەدوور بگرن، بەتایبەتی لەسەر ئەو شتانەی پێشتر دەمەقاڵی لەسەر كراوە، چونكە رەنگە كارەساتی لێ بكەوێتەوە، وەك ئەوەی لە میسر رووی دا.
چوار ساڵە هاوسەرن و خاوەنی دوو منداڵن
لە رووداوێك لە گوندی تەنت ئەلجەزیرە، ژنێكی میسری دوای دەمەقاڵی لەگەڵ هاوسەرەكەی لەسەر خەرجییەكانی جەژن، بە چەقۆ لە هاوسەرەكەی دەدات، بە گیانلەدەستدانی كۆتایی هات، بنكەی پۆلیسی ئەو ناوچە روونی كردەوە كە تاوانەكە ئەوكات رووی داوە كە هەردوو هاوسەر لە چێشخانەی ماڵەكەیان مشتومڕیان لەبارەی خەرجییەكانی جەژن كردووە، بووەتە دەمەقاڵیان. 

زیاتر گوت، ئەوان شەڕە قسەیان كردووە، هاوسەرەكە، كە ژنی ماڵەوەیە، دەستی داوەتە چەقۆیەك و لە سنگی هاوسەرەكەی داوە، ئەویش كەوتووەتە سەر زەوی و لەناو خوێنی خۆی دوا هەناسەی داوە، تەرمی پیاوەكە بۆ نەخۆشخانەی بەنای گشتی گوازراوەتەوە و ژنەكەیش گیراوە و دەست بە لێكۆڵینەوە كراوە. دەریش كەوتووە كە پیاوەكە ژمێریارە و ئەوان چوار ساڵە هاوسەرن و خاوەنی دوو منداڵن.


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل