فه‌رمانده باڵاكانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له هه‌ولێر گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنێكی تر بۆ پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا، كه ئه‌ركی سه‌ره‌كیان بریتی ده‌بێ له پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ته‌ناهی له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بوونه‌ته مۆڵگه‌ی پاشماوه‌كانی داعش و ئه‌نجامدانی كرده تیرۆریستییه‌كان، ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی لێكگه‌یشتنه‌كانی پێشووی سوپا و پێشمه‌رگه دێ، كه ورده ورده فره‌وانتر و قووڵتر ده‌بێته‌وه.
پێشتر هه‌ریه‌ك له هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر دروستكردن و پێكهێنانی شه‌ش ناوه‌ندی ته‌ناهی هاوبه‌ش له نێوان سوپا و پێشمه‌رگه بۆ ڕاوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان بڕیاریان له‌سه‌ر درا، ئه‌و ناوه‌ندانه له ماوه‌ی ڕابردوو به كرده‌یی كرانه‌وه و ئه‌ركی سه‌ربازی و هه‌ماهه‌نگی زانیاری و ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ ده‌ركرا، به‌ڵام به‌هۆی كردنه ئامانجی بنكه‌ی هاوپه‌یمانان له نێو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، پرۆسه‌ی نزیكبوونه‌وه و هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی و قووڵبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندی له نێوان سوپا و پێشمه‌رگه له ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان زۆر به‌خێرایی په‌ره‌ی سه‌ندووه، به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی زوممار و مه‌خموور و چیاكانی قه‌ره‌چووغ.
ئه‌گه‌ر جاران ئامانج له هه‌ماهه‌نگی و دروستكردنی ناوه‌ندی هاوبه‌ش بۆ پێشمه‌رگه و سوپا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش بووبێت، به ئامانجی نه‌هێشتنی كرده تیرۆریستییه‌كانیان له ناوچه‌كان، ئێسته جیا له‌و ئامانجه، ئامانجێكی گرنگتر و فره‌وانتریش كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانی هه‌ردوولا، ئه‌ویش ڕێگرییه له به‌رده‌وامی هێرشی میلیشیاكان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی هاوپه‌یمانان له هه‌ولێر، كه له ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ندان جار كرایه ئامانج.
ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان جیا له‌و دوو ئامانجه‌ی سه‌ره‌وه، ئامانجێكی تریشی هه‌یه كه ده‌كرێ به ئامانجی هاوبه‌شی سوپا و پێشمه‌رگه‌یش ناوببرێ، ئه‌ویش دوورخستنه‌وه‌ی میلیشیاكانه له ته‌واوی ناوچه‌كه و جێگیركردنی سوپا و پێشمه‌رگه‌یه به هاوبه‌شی، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له داعش و میلیشیاكان بگرن، كه له ناوچه‌كه كرده‌ی تیرۆریستی و پێشێلكردنی یاسا ئه‌نجام بده‌ن.
به‌رپرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی ناوچه‌كه هانده‌رێك بوو، تا جموجۆڵی هه‌ردوولا خێراتر بێ، به مه‌به‌ستی پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و گرووپه چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسا.
زیاتر گوتی، دیداره هاوبه‌شه‌كانمان به‌رهه‌می باشیان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌رده‌وام بین له هاریكاری ته‌ناهی و دیدار و گفتوگۆی دوو لایه‌نه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری پێویست و گونجاو له ئه‌گه‌ری هه‌ر پێشهاتێك له گۆڕه‌پانه‌كه له‌لایه‌ن هێزه هاوبه‌شه‌كان ده‌ربكرێ و ئاماده‌كاری ته‌واو هه‌بێت و سه‌رجه‌م بۆشاییه ته‌ناهییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا پڕ بكرێنه‌وه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه دووپاتی كرده‌وه، كه پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش له نێوان پێشمه‌رگه و سوپا به پشتیوانی و ده‌سپێشخه‌ری ڕاسته‌وخۆی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بووه، له چوارچێوه‌ی ڕاسپارده و ڕێنماییه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی مۆڵگه و شانه‌كانی داعش كه له ناوچه دووره ده‌سته‌كان خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن، به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی مووسڵ و كه‌ركووك و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین.
ماجد شنگالی په‌رله‌مانتاری پێشووی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بۆ ڕۆژنامه‌كه ڕای گه‌یاندووه، كه پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش و بڵاوكردنه‌وه‌ی له ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان به ئامانجی نه‌هێشتنی بۆشایی ته‌ناهی كارێكی گرنگ و پێویسته و ئه‌م هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شییه هێز به عێراق ده‌دات و دڵنیایی و سه‌لامه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌پارێزێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه دۆخی ته‌ناهی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كانیش به ته‌واوی جێگیر و بێ كێشه ده‌كات.
زیاتر گوتی، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه كه هاریكاری ته‌واو له‌گه‌ڵ سوپای عێراق بكات، به‌ڵام دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی تر به تایبه‌تی حه‌شدی شه‌عبی كه چه‌ند گرووپێكی لاده‌ر له یاسای تێدایه و ڕێز له ده‌وڵه‌ت و یاساكان ناگرن و بانگه‌شه‌ی موقاوه‌مه‌ت ده‌كه‌ن، ئێمه هه‌رگیز ناتوانین متمانه‌یان پێ بكه‌ین و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ دروست بكه‌ین، ئه‌مه كارێكی قورسه.