به‌هۆی بڕینی ئاو و كاره‌با له‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی ئه‌هواز له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی هه‌رێمه‌كه عه‌ره‌بن، جارێكی تر خه‌ڵكی ناوچه‌كه ڕژاونه‌ته‌وه سه‌ر شه‌قام و ده‌ستیان به خۆپێشاندان و ڕاپه‌رین له دژی تاران كردووه، شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هه‌ر له هه‌رێمه‌كه‌یش نه‌ماوه‌ته‌وه، بگره گه‌یشتووه‌ته تارانی پایته‌خت و ناوچه‌كانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران، كه پێكهاته نا فارسه‌كان تێیدا ده‌ژین.
ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایی خه‌ڵكی
ئه‌هواز به‌هۆی بێ ئاوی و بێ كاره‌بایی بێت، ئه‌وا خه‌ڵكی ناوچه‌كانی تری ئێران به‌هۆی هه‌ژاری و خراپی گوزه‌ران و بێكارییهوهیه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ، كه دۆخه‌كه زیاتر په‌ره بستێنێت و هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو شه‌پۆلێكی فره‌وانی ناڕه‌زایی ته‌واوی ئێران بگرێته‌وه.
تاران سیاسه‌تی تینووكردن به‌رانبه‌ر به عه‌ره‌به‌كانی ئه‌هواز پێڕه‌و ده‌كا و ڕێڕه‌وی ڕووباری كارۆنی گۆڕیوه
له ڕۆژانی ڕابردوو به هه‌زاران هاووڵاتی له هه‌رێمی ئه‌هواز كه ده‌كه‌وێته باشووری ڕۆژئاوای ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕێڕه‌وی ڕووباری كارۆنی گۆڕیوه، له كاتێكدا پێشتر به ناو ئه‌هواز تێپه‌ڕ ده‌بوو، گۆڕینی ڕێڕه‌وی ڕووباره‌كه بووه‌ته هۆی كه‌می ئاوی خواردن و به‌كارهێنان و كشتوكاڵكردن له هه‌رێمی ئه‌هواز، ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر ژیانیان دروست كردووه.
گۆڕینی ڕێره‌وی ڕووباره‌كه له لایه‌ن تارانه‌وه به سیاسه‌تی تینووكردن و كوشتن له تینوویه‌تی و بێ ئاوی به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی ئه‌هواز لێك ده‌درێته‌وه، به‌وهۆیه‌وه عه‌ره‌به‌كانی ئه‌هواز به توندی دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه، سه‌ركوتكردن و گرتن و كوشتن و بڕینی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانه‌وه، نهیخستوونهته سه‌ر ئه‌ژنۆ و له خۆپێشاندان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاران و سیاسه‌ته‌كانی به‌رده‌وامن.
سیاسه‌تی گۆڕینی ڕێڕه‌وی ڕووباره‌كه بریتییه له گرتنه‌وه ئاوی ڕووباری كارۆن له‌سه‌ر پارێزگه‌ی خوزستان كه به پایته‌ختی هه‌رێمی ئه‌هواز هه‌ژمار ده‌كرێ، له به‌رانبه‌ردا جۆگه و ڕێڕه‌وی ده‌ستكرد بۆ ڕووباره‌كه دروستكراوه، تا ئاوه‌كه‌ی به‌ره‌و شاری ئه‌سفه‌هان و زایندههرود بڕوات، كه ده‌كه‌وێته باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی ئه‌هواز.
عه‌ره‌به ئه‌هوازییه‌كان كه ژماره‌یه‌كی زۆریان له تاران بۆ خوێندن و كاركردن له‌وێ ده‌ژین، بۆ پشتیوانی له كه‌سوكاریان له ئه‌هواز، له ڕۆژانی ڕابردوو له گۆڕه‌پانی ئازادی ناوه‌ڕاستی تارانی پایته‌خت كۆبوونه‌وه و ده‌ستیان دایه خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی، به زمانی عه‌ره‌بی و فارسی دروشمیان دژی ڕژێمی ئیسلامی ئێران ده‌گوته‌وه و داوای ڕووخانی ڕژێمه‌كه و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان بۆ هه‌رێمی ئه‌هواز ده‌كرد، له‌هه‌مان كاتدا ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی تاران كه له بنه‌ڕه‌تدا عه‌ره‌بی ئه‌هوازیش نین، بۆ پشتیوانی له داواكارییه‌كانیان چوونه‌ته نێو خۆپێشاندانه‌كان و دروشمی "مه‌رگ بۆ خامنه‌یی"یان گوتووه‌ته‌وه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و ناڕه‌زاییانه هێزه‌كانی ته‌ناهی كۆماری ئیسلامی له گۆڕه‌پانی ئازادی به چڕی بڵاوكرانه‌وه و ده‌ستیان به گرتن و ڕاوه‌دوونانی گومانلێكراوان كرد، جیا له‌وه‌یش له گه‌ڕه‌كی ده‌وڵه‌ت ئابادی شاری تاران كه به گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌به‌كانیش ناو ده‌برێ، زۆرترین هێزی پۆلیس و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزی و خۆپێشاندانه‌كان له‌و ناوچه‌یه بڵاوه‌ی پێكراوه.
ڕێڕه‌وی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش به ئاراسته‌ی تاران ده‌گۆڕێت
ئازه‌رییه‌كانی باكوری ڕۆژئاوای ئێرانیش له‌هه‌مان كاتدا هاتنه سه‌ر شه‌قام و له پارێزگه‌ی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا دورشم و لافیته‌یان به زمانی توركی به‌رز كرده‌وه، كه داوای ڕووخانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن و پشتیوانی خۆیان بۆ خه‌ڵكی ڕاپه‌ریووی ناوچه‌ی ئه‌هواز دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
له ناوچه كوردییه‌كانی باكور و ڕۆژئاوای ئێرانیش كورده‌كان له سێ شاردا ده‌ستیان داوه‌ته خۆپێشاندان، كه بریتین له شاره‌كانی مه‌ریوان و سنه و ئورمییه، له دوای نوێژی جه‌ژنی قوربانه‌وه، شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی خۆپێشاندان له‌و سێ شاره ده‌ستی پێكرد.
زۆرێك له چالاكانی كورد له‌و ناوچه‌یه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سیاسه‌تی تینووكردنی عه‌ره‌به‌كانی ئه‌هواز كه له‌لایه‌ن تارانه‌وه ده‌ستی دراوه‌تی، له داهاتوویه‌كی نزیك له‌سه‌ر ناوچه زۆرینه كوردنشینه‌كانیش ده‌سه‌پێنریت و بڕیاره ڕێڕه‌وی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی ناوچه كوردییه‌كان به ئاراسته‌ی تاران بگۆڕێت.
له ئه‌نجامی خۆپێشاندانه‌كانی هه‌رێمی ئه‌هواز تا ئێسته زیاتر له 10 كوژراو و 200 بریندار هه‌ن و سه‌دان كه‌سیش گیراون و خراونه‌ته گرتووخانه‌وه، هێلی ئینته‌رنێت له ته‌واوی شاره‌كانی سنووری ئه‌هواز پچڕێنراوه و هێزه‌كانی ته‌ناهیش كه‌وتوونه‌ته گیانی خۆپێشانده‌رانه‌وه، حه‌سه‌ن رووحانی سه‌ركۆماری ئێرانیش هۆكاری بێئاوی له ناوچه‌ی ئه‌هواز بۆ خودی خه‌ڵكه‌كه گه‌ڕانده‌وه و دووپاتی كرده‌وه، كه خه‌ڵكی ئه‌هواز به‌رده‌وامن له چاندنی برنجی ناوخۆیی كه ئاوێكی یه‌كجار زۆر به‌فیڕۆ ده‌دات، به ده‌سبه‌رداربوونیان له‌و جۆره‌ی كشتوكاڵ ئاوی پێویستیان ده‌بێت.