له ركابه‌رییه‌كانی تۆپی پێی ئۆڵمپیادی تۆكیۆی 2020، كه ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێ كرد، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی به‌ڕازیل به ئه‌نجامێكی به‌رچاو له ئۆڵمپیی ئه‌ڵمانیای برده‌وه.
یارییه‌كه كه‌مێك پێش ئێسته كۆتایی هات، كه له یاریگه‌ی یۆكۆهاما هاته ئه‌نجامدان و تێیدا به‌ڕازیل به 4-2 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.
به‌ڕازیل له گێمی یه‌كه‌م و له 30 خوله‌كی سه‌ره‌تادا سێ گۆڵی له رێگه‌ی هێرشبه‌ری ئێڤێرتۆنی ئینگلیزی "ریچاردلیسۆن" تۆمار كرد، هه‌روه‌ها له خوله‌كه‌كانی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێدانێكی سزاشیان له ده‌ست دا، كه یاریزان ماتیۆس كۆنها نه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بكات.
گێمی یه‌كه‌م به ته‌واوی بۆ به‌ڕازیلییه‌كان بوو، كه ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد.
له گێمی دووه‌مدا ئۆڵمپیی ئه‌ڵمانیا خۆی رێكخسته‌وه و له گێمی یه‌كه‌م باشتر بوون، هه‌رچه‌نده تیپه‌كه به هۆی هه‌ندێك گرفتی كارگێڕییه‌وه به بارودۆخێكی خراپ و نائاماده رووی له تۆكیۆ كردووه.
ئه‌ڵمانیا له خوله‌كه‌كانی 57 و 84 دوو گۆڵیان به هۆی نه‌دیم ئه‌میری و راگنار ئاچی تۆمار كرد، كه له نێوان ئه‌م دوو گۆڵه‌شدا و له خوله‌كی 63 یاریزان ساشا كیشاریڤیچ به كارتی سوور له تیپی ئه‌ڵمانیا ده‌ركرا و تیپه‌كه به 10 یاریزان مایه‌وه.
له خوله‌كی 90+5یشدا له كاتێكدا چاوه‌ڕێ ده‌كرا ئه‌ڵمانیا یارییه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه، یاریزانی لاوی به‌ڕازیل پاولینیۆ گۆڵی چواره‌م و دڵنیایی بۆ سامبا تۆمار كرد و 3 خاڵی بۆ تیپه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد.
یارییه‌كه له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م بوو، كه هه‌ر له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا كۆتدیڤوار له كاتێكی زووتری ئه‌مڕۆ به 2-1 گۆڵ له سعودیه‌ی برده‌وه.
له یارییه‌كانی گه‌ڕی داهاتوودا، كه یه‌كشه‌می داهاتوو ده‌كرێن، به‌ڕازیل له‌گه‌ڵ كۆتدیڤوار و ئه‌ڵمانیاش له‌گه‌ڵ سعودیه یاریی ده‌كه‌ن.