ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، په‌كه‌كه وه‌سیه‌تی ئه‌ردۆغانیان جێبه‌جێ كرد و وازیان له شه‌ڕی تورك هێناوه و له‌گه‌ڵ هه‌رێم شه‌ڕ ده‌كه‌ن. باس له‌وه‌یش ده‌كات كه جه‌میل بایك ئه‌گه‌ر راست ده‌كات و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵده‌گرن، با بچن شه‌ڕ ببه‌نه ناو خاكی توركیا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ی ته‌مووز، عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه به ته‌واوی وه‌سیه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغانیان جێبه‌جێ كردووه، ئه‌وان وازیان له شه‌ڕی توركیا هێناوه و شه‌ڕی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، "په‌كه‌كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی هه‌رێمی كوردستان و به‌رژه‌ه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمه".
عه‌ونی باسی له‌وه كرد كه جه‌میل بایك ده‌ڵێت ئێمه ئاماده‌یی هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تین، باشترین به‌رپرسیاریه‌تی و پابه‌ندبوونی په‌كه‌كه به هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، هه‌رێمی كوردستان به‌جێبهێڵن و بچن شه‌ڕ ببه‌نه ناو توركیا و له‌گه‌ڵ تورك شه‌ڕ بكه‌ن، ته‌نانه‌ت له باكوریش نه‌بن، ئه‌وان ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵده‌گرن، به‌و جۆره له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه.
په‌كه‌كه له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان ناوچه‌ی هه‌رێمی داگیر كردووه، هه‌ندێك له‌و ناوچانه‌ش ناوه‌كه‌ی گۆڕیون و خۆی ناوی بۆ داناون، هه‌روه‌ها ناوه‌ناوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه سه‌تان گوند ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووه به‌هۆی به‌رده‌وامیی بۆردمانه‌كانی توركیا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی