سبه‌ینی یه‌كشه‌م 25ی ته‌مووز، هێز له شه‌قامه‌كانی سلێمانی بڵاو ده‌كرێته‌وه و بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێلی جامڕه‌ش و بێ سه‌ره‌تا، جێبه‌جێ ده‌كرێ.
هه‌فته‌ی پێشوو دوا مۆڵه‌ت بۆ ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان و جامڕه‌ش له سنووری سلێمانی تا 25ی ئه‌م مانگه دیار كرا. سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كان له پۆلیسی سلێمانی، به "وشه"ی گوت، بڕیاری ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان و جامڕه‌ش ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه له سبه‌ینێوه به دانانی مه‌فره‌زه له شه‌قامه‌كانی سلێمانی، ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كرێ.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" زیاتر له 10 مه‌فره‌زه‌ی پۆلیس و هاتوچۆ ئاماده كراون بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌قامه‌كاندا بڵاوه‌یان پێ بكرێ و بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.
ماوه‌یه‌كی زۆره ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن گرووپێكی سلێمانییه‌وه ده‌هێنرێ، هاوكات به‌هۆی زۆری ئۆتۆمبێلی جامڕه‌ش، تاوانه‌كان له‌و شاره ڕووی له هه‌ڵكشانه، به‌ڵام له‌دوای ڕووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووز، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی چه‌ندان بڕیار كراوه.