د. مهاباد دلاوه‌ر فایه‌ق به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوون و منداڵانى سۆران ئاشكراى ده‌كات، ساڵى رابردوو پێنج هه‌زار و 771 منداڵ له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان له دایك بوون و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا 18 منداڵى نائاسایى هه‌یه كه به‌شێكیان قه‌پاغى سه‌ریان نییه و مێشكیان له ده‌ره‌وه و به‌شێكیان ریخۆڵه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌یه. ئه‌و له دیدارێكى "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر بارودۆخى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان.
ده‌توانن به‌شه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوون و منداڵان له سۆران روون بكه‌نه‌وه؟
نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوون و منداڵان له 14ى ئادارى 2011 له سۆران كراوه‌ته‌وه. له نه‌خۆشخانه‌كه به‌شى منداڵان و ئافره‌تان هه‌یه، به‌شى ئافره‌تان له هۆڵى له‌دایكبوون، به‌شى نه‌شته‌رگه‌ریی و فریاكه‌وتنى ئافره‌تانه، به‌شى منداڵانیش، راوێژكاری و فریاكه‌وتنى منداڵان، ره‌دهه و خودهجمان هه‌یه، جیا له‌مه‌ش به‌شى تیشك (MRA & CITE SKAN & SONAR ) و راوێژكارى هیماتۆلۆجى هه‌یه و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى تالاسیما ده‌كرێت و خوێن وه‌رده‌گرن. نه‌شته‌رگه‌رى نیمچه تایبه‌ت كه له زۆربه‌ى نه‌خۆشخانه‌كاندا ده‌كرێ، له نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوونى سۆرانیش به شێوه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه و به بڕه پاره‌یه‌كى دیاریكراو نه‌شته‌رگه‌رى له دایكبوون ئه‌نجام ده‌درێت، 142 دكتۆر و په‌رستیار له‌و نه‌خۆشخانه‌یه رۆژانه كار ده‌كه‌ن، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به مه‌به‌ستى كارئاسانى بۆ هه‌ر چوار شارۆكه‌ى سۆران، مێرگه‌سۆر، رواندز، چۆمان له شارۆكه‌ى سۆران دروست كراوه و زۆر جاریش ئافره‌ت و منداڵانى نه‌خۆش له رانیه‌وه روو له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ده‌كه‌ن.
ساڵى رابردوو چه‌ند منداڵ له دایك بوون؟
پێنج هه‌زار و 771 منداڵ له دایك بوون، له‌و رێژه‌یه هه‌زار و 537 نه‌شته‌رگه‌ریمان هه‌بووه، دوو هه‌زار و 977 كوڕ و دوو هه‌زار و 794 كچ بوون، 43 كوڕ و 45 كچ به‌شێوه‌ى جمكه/دووانه له دایك بوون، ساڵى رابردوو به مردوویى 24 كوڕ و 18 كچ له نه‌خۆشخانه‌ى ئافره‌تان و منداڵانى سۆران له دایك بوون.
له نه‌خۆشخانه‌ى له دایكبوون و منداڵانى سۆران، هیچ منداڵێكى نائاسایی و جیاواز له دایك بووه ؟
له ساڵى 2016دا 18 منداڵى جیاواز له دایك بوون، ژماره‌یه‌ك له‌و منداڵانه قه‌پاغى سه‌ریان پێوه نه‌بووه و مێشكیان له ده‌ره‌وه بوو، ژماره‌یه‌كیان رێخۆڵه و دڵیان له ده‌ره‌وه بووه، هه‌روه‌ها به‌شێك له منداڵه‌كان په‌نجه‌ى زیاده‌یان هه‌یه.
هۆكارى جیاوازى و نائاسایی ئه‌و منداڵانه بۆچى ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
زۆر هۆكار هه‌ن وا ده‌كه‌ن منداڵ به‌شێوه‌ى نائاسایی و جیاواز له دایك ببێت، وه‌ك نه‌خۆشكه‌وتنى دایك و خواردنى ده‌رمان له كاتى دووگیانی‌دا، به‌تایبه‌ت له كاتى دروستبوونى منداڵ له ته‌مه‌نى سێ مانگى دووگیانی‌دا كه وا ده‌كات منداڵ به شێوه‌ى نائاسایی و به سه‌قه‌تى له دایك ببێت. هۆكارى نادیاریش هه‌یه، به‌شێك له منداڵه‌كان له نێو گیانى دایك تووشى میكرۆبێك ده‌بن، له كاتى له دایكبوون به شێوه‌ى نائاسایی و جیاواز له دایك ده‌بن.
هیچ دایكێك به‌هۆى نه‌شته‌رگه‌ریى له‌دایكبوون گیانى له ده‌ست داوه؟
ساڵى رابردوو دواى نه‌شته‌رگه‌رى له‌دایكبوون، دوو ئافره‌ت گیانیان له ده‌ست دا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمان پێك هێنا و پزیشكانى كه‌مته‌رخه‌م به سزاى یاسایی گه‌یه‌نران.
بۆچى ئه‌و منداڵ و ئافره‌تانه‌ى پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌رییه، له سۆرانه‌وه ره‌وانه‌ى هه‌ولێر ده‌كرێن ؟
هه‌موو منداڵ و ئافره‌تێك ره‌وانه‌ى هه‌ولێر ناكرێ، ته‌نیا ئه‌و ئافره‌ته‌ى پێویستى به چاودێرى چڕ هه‌بێت یا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى گه‌وره‌ى پێویست بێت ره‌وانه‌ى هه‌ولێر ده‌كرێت، له‌لاى ئێمه‌ش ئه‌و به‌شانه نین، به ناچارى منداڵى ناكام و ئه‌و ئافره‌ته‌ى پێویستى به چاودێرى هه‌بێت ره‌وانه‌ى هه‌ولێر ده‌كرێت، هه‌ندێ حاڵه‌تیش هه‌یه منداڵ پێشوه‌خت له دایك ده‌بن، ئه‌گه‌ر پێویستى به خوده‌ج هه‌بێت له كاتێكدا هى نه‌خۆشخانه‌ى ئێمه وه‌ك پێویست نییه.
چى پێویسته بۆ كردنه‌وه‌ى به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى؟
هۆڵى نه‌شته‌رگه‌ریمان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێ پێداویستى و له‌گه‌ڵ پزیشكى پسپۆڕى نه‌شته‌رگه‌رى منداڵ و چه‌ند پشكنینێكمان پێویسته بۆ به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى دابین بكرێت، ئه‌وكات ده‌توانرێ له سۆران ته‌واوى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان بۆ منداڵان ئه‌نجام بدرێن و چیتر منداڵ ره‌وانه‌ى هه‌ولێر نه‌كرێت، كردنه‌وه‌ى به‌شى نه‌شته‌رگه‌ریى منداڵ له نه‌خۆشخانه‌ى له دایكبوون و منداڵانى سۆران زۆر پێویسته، چونكه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بۆ هه‌ر چوار شارۆكه‌ى سۆران، چۆمان، مێرگه‌سۆر و رواندزه.
نه‌بوونى به‌شى نه‌شته‌رگه‌ریى منداڵان له سۆران، رێژه‌ى گیان له‌ده‌ستدانى منداڵانى زیاد نه‌كردووه؟
به‌ڵێ بێگومان، چونكه زۆر حاڵه‌تى له دایكبوون هه‌یه كه پێویسته له ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌م نه‌شته‌رگه‌رى بۆ منداڵه‌كه بكرێت تا گیانى بپارێزرێت و سه‌لامه‌ت بێت، تا ده‌گه‌یه‌ندرێته شارى هه‌ولێر ئه‌گه‌رى مردنى هه‌یه، بۆیه به‌هۆى نه‌بوونى به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى، ئه‌گه‌رى مردن و گیان له‌ده‌ستدانى منداڵى ناكام زیادى كردووه.
له كاتى له‌دایكبوونى منداڵ له نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوون و منداڵانى سۆران، به ناوى پیرۆزبایى، په‌رستیار و كارمه‌ندان پاره له دایكان و نه‌خۆشه‌كان وه‌رده‌گرن، ئه‌مه بۆچى و به چ یاسایه‌ك ؟
زۆرجار له كاتى له‌دایكبوون، دایكان و هاووڵاتییان به‌خۆیان به‌خشیش ده‌ده‌نه كارمه‌ندان و ئه‌و پهرستیارهى كه پێوه‌ی ماندوو بووه، ئێمه هیچ رێگر نین له‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كه به ویستى خۆیى و ئاره‌زوومه‌ندانه وه‌ك دیارى و به‌خشیش به‌بۆنه‌ى له‌دایكبوونى منداڵه‌كانیان پاره به كارمه‌ندان و په‌رستیاره‌كان بده‌ن.
به‌ڵام به ناچارى پاره به ناوى پیرۆزبایى له نه‌خۆش وه‌رگیراوه، بۆچى به‌فه‌رمى ئه‌و دیارده‌یه قه‌ده‌غه ناكه‌ن؟
به فه‌رمى وه‌رگرتنى پاره له نه‌خۆش به‌هه‌ر بیانوویه‌ك به‌تایبه‌ت ناچاركردن، نایاسایی و قه‌ده‌غه‌یه و به نووسراو ئه‌و بڕیاره‌مان ده‌ركردووه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ حاڵه‌ت هه‌بووه نه‌خۆش گله‌یى ئه‌وه‌ى كردووه كه كارمه‌ندان به زۆرى پاره‌یان لێ وه‌رگرتووه، به‌ڵام كاتێك داواى رووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌كه‌ین، ئاماده نه‌بووه رووبه‌ڕووى یه‌كتر ببنه‌وه.
له رووى میلاكات كێشه‌تان هه‌یه ؟
بێگومان كێشه و گرفتى سه‌ره‌كیى نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوون و منداڵانى سۆران كه‌مى میلاك و رێژه‌ى سه‌ردانى زیاد له پێویستى نه‌خۆشه، به‌هۆى كه‌مى میلاك وه‌ك پێویست كاره‌كان به باشى له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان به‌ڕێوه ناچن، ئێسته هه‌ر نه‌خۆشێك كه ره‌وانه‌ى هه‌ولێر ده‌كرێت به‌هۆى كه‌مى میلاك موقیممان نییه له‌گه‌ڵ ئامبۆڵانس ره‌وانه‌ى بكه‌ین و په‌رستاریش ئاماده نییه به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئامبۆڵانس بچێته هه‌ولێر، له‌كاتێكدا كێشه‌ى كه‌مى پهرستیاریشمان هه‌یه، بۆیه چه‌ند حاڵه‌تێك هه‌بووه له سۆران بۆ هه‌ولێر شوفێرى ئامبۆڵانس به ته‌نیا نه‌خۆشه‌كه‌ى بۆ هه‌ولێر بردووه كه پێویسته پزیشك یا په‌رستیارى له‌گه‌ڵدا بێت.
ته‌نگژه‌ى دارایی كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌تان؟
ئه‌و ته‌نگه‌ژه دارایییه‌ی كه چه‌ند ساڵێكه به‌رۆكى كوردستانى گرتووه، ئێمه‌ش وه‌ك نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوون و مناڵانى سۆران رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵێك ئاریشه وه‌ك كه‌مى میلاك و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى پێویست و دابین نه‌كردنى پێداویستى پێویست، زۆرجار نه‌خۆش كه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و به‌هۆى نه‌بوونى ده‌رمان، ره‌وانه‌ى ده‌رمانخانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ده‌كه‌ین، به‌و هۆیه‌وه زۆر جار رووبه‌ڕووى كێشه ده‌بینه‌وه و هاووڵاتییان له‌وه حاڵى نابن كه دا‌و و ده‌رمانمان كه‌مه و وا هه‌ست ده‌كه‌ن وه‌ك پێشتره، ئه‌مه له كاتێكدایه به هۆى ته‌نگژه‌ى دارایییه‌وه هاووڵاتییان له ماڵى خۆشیان له ئێسته‌دا وه‌ك پێشتر نین و كێشه و گرفتیان هه‌یه، بۆیه هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وه‌ى له تواناماندا بێت بۆ نه‌خۆش كردوومانه و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
نه‌خۆشه‌كان هه‌میشه گله‌یى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پزیشك و په‌رستاره‌كان وه‌ك پێویست هاوكاریان نین و له كاره‌كانیان خه‌مساردن؟
ئه‌و گله‌یییه ناكرێت به یه‌كلایه‌نانه لێك بدرێته‌وه، چونكه هاووڵاتییان له نێو نه‌خۆشخانه هه‌ندێ شت داوا ده‌كه‌ن كه هیچ پێویست نییه و كارى ئه‌وانیش نییه ده‌ستێوه‌ردان له كاره‌كانى پزیشك بكه‌ن، خه‌ڵك هه‌یه نازانێت و له خۆیه‌وه داواى جۆره پشكنینێك ده‌كات كه ره‌نگه له رووى ته‌ندروستییه‌وه هه‌ر پێویست نه‌بێت و زیانیشى بۆى هه‌بێت، له رووى ته‌ندروستى ئیشوكاره‌كانى ئه‌و بواره، پزیشك باشتر ده‌زانێت و نابێت هاووڵاتى ده‌ست له كاره‌كانى وه‌ربدات، له‌و حاڵه‌ته و لێكنهگهیشتنه ره‌نگه پزیشكه‌كه وه‌ك هه‌موو كه‌سێكى ئاسایی تووشى هه‌ڵچوونیش بێت و ببێته هۆى دڵگرانى هاووڵاتییه‌كه یان دایكه‌كه كه سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى كردووه، داواكارم له خه‌ڵك به چاوى كه‌م ته‌ماشاى پزیشك نه‌كه‌ن و به رۆحێكى مرۆیى ته‌ماشای پزیشك بكه‌ن، پزیشكه‌كان شه‌و و رۆژ كار ده‌كه‌ن و خزمه‌تى نه‌خۆش ده‌كه‌ن و هیچ جیاوازیه‌كییان نییه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگه‌ئاسا ژیانى هاووڵاتییان ده‌پارێزن.
ئه‌و منداڵانه‌ى به نه‌شته‌رگه‌رى له دایك ده‌بن، هیچ زیانى بۆ دایك و منداڵه‌كه هه‌یه؟
هه‌رچه‌نده نه‌شته‌رگه‌رى كۆمه‌ڵێك خاڵى لاوازى هه‌یه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى مه‌ترسى، زۆر دایكان موزاعهفاتى به‌نجیان هه‌یه، به‌شێكى زۆرى ئافره‌تان نه‌خۆشیى درێژخایه‌نیان هه‌یه یاخود له كاتى نه‌شته‌رگه‌رى تووشى خوێنبه‌ربوون بن، یان هه‌بوونى نه‌خۆشیى درێژخایه‌ن وه‌ك پاڵه‌په‌ستۆى خوێن و شه‌كره و تاد، ئه‌مانه هه‌موویان مه‌ترسین له كات و ساتى نهشهرگهریى منداڵبوون، به‌ڵام پزیشك ئه‌و ئافره‌ته دووگیانه ده‌بینێت و دواى پشكنین بڕیار ده‌دات ئاخۆ به سروشتى له دایك ببێت یا به نه‌شته‌رگه‌رى، پزیشك به مه‌به‌ستى پارێزگاریكردن له ته‌ندروستى ئافره‌ت و كۆرپهڵهكهى بڕیارى ئه‌وه ده‌دات منداڵبوونه‌كه به نه‌شته‌رگه‌رى بێت، چونكه زۆرجار ئه‌گه‌ر منداڵبوونه‌كه به سروشتى بێت، ره‌نگه به‌هه‌مان شێوه مه‌ترسى له‌سه‌ر گیانى دایكه‌كه و دواجار له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ش دروست بكات.
سۆران/ مورشید برادۆستى