به‌پێی به‌دواداچوونێكی "وشه" له ماوه‌ی 11 ساڵی رابردوودا ته‌نیا 66 دارستانی ده‌ستكرد بۆ گه‌رمیان دروستكراوه، به‌ڵام به‌شێكیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ناوچه‌كه داگیر كراون.
دوڕه‌ید سه‌لیم به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان، به "وشه"ی راگه‌یاند، بوونی دارستانی ده‌ستكرد كه له پارك گرنگتره بۆ گه‌رمیان پێویستییه و ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری له كه‌شوهه‌وا.
روونیشی كرده‌وه كه له گه‌رمیان شه‌ش دارستانی ده‌ستكرد هه‌یه، كه ڕووبه‌ره‌كانیان هه‌زاران دۆنم ده‌بێت، هه‌وڵیش هه‌بووه له شوێنی گونجاوتر دارستان دروست بكرێ، به‌ڵام زێده‌ڕۆی كراوه‌ته سه‌ر.
ئیبراهیم محه‌مه‌د وه‌ك شایه‌تحاڵێك، بۆ "وشه" باسی له‌وه‌كرد ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه نراون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌وزایی و داگیركاری زیان بوون بۆ هاوولاَتییان.
لای خۆیه‌وه شادی حوسێن به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان، ئه‌وه‌ی پشتراستكرده‌وه كه زه‌وی ناوچه‌كه زێده‌رۆی كراوه‌ته سه‌ر و رێگه‌نه‌دراوه بۆ پێویستی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌كار بهێنرێ.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 800 دۆنم زه‌وی دراوه به شاره‌وانی ناوچه‌كه، به‌ڵام داگیركراوه و سوودی لێ نه‌بینراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی ڕابردوو، "وشه" به‌ڵگه‌ی تری له‌سه‌ر زێده‌ڕۆی سه‌ر موڵكی گشتیی له گه‌رمیان بڵاو كردبووه‌وه، به‌ڵام ئێسته ئه‌و زێده‌ڕۆییه په‌لی بۆ دارستانه‌كانیش هاویشووه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی