ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ی تهمووز، دواگه‌ڕی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، له گرنگترین یارییشدا یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی زه‌وڕا ده‌بێته‌وه، كه یارییه‌كه بۆ زه‌وڕا چاره‌نووسسازه.
ئه‌مڕۆ ئێواره سه‌عات 17:00 به كاتی كوردستان و له یاریگه‌ی فڕانسۆ هه‌ریری، هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و زه‌وڕا له دواگه‌ڕی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق "گه‌ڕی 38" رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
زه‌وڕا، كه یه‌كێكه له یانه گه‌وره و جه‌ماوه‌رییه‌كانی عێراق، له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه به 72 خاڵ، هه‌موو ئامانجیشی ئه‌وه‌یه له‌م پله‌یه بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی نوێ‌دا به‌شداریی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا بكات، به‌ڵام یانه‌ی هه‌ولێر، كه له پله‌ی 12یه به 44 خاڵ، هه‌وڵ ده‌دات بردنه‌وه تۆمار بكات و شوێنی خۆی له پله‌كانی ریزبه‌ندیدا باشتر بكات.
ئه‌مڕۆ ئێواره زه‌وڕا چاوی له‌وه‌یه هه‌ولێر فشاری لێ نه‌كات و بتوانێت بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت، چونكه نه‌جه‌ف و شوڕته، كه له پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌من، هه‌ریه‌كه‌یان 71 خاڵیان هه‌یه و چاویان له پله‌ی دووه‌مه.
رێبین ره‌مزی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر، به وشه سپۆرتی گوت: "یانه‌ی هه‌ولێر بۆ بردنه‌وه یاریی ده‌كات و ئامانجی خۆی هه‌یه، چونكه ده‌مانه‌وێت شوێنی تیپه‌كه له ریزبه‌ندیی خوله‌كه‌دا باشتر بكه‌ین".
گوتیشی: "ته‌واوی تیپه‌كه‌مان بۆ یارییه‌كه ئاماده‌یه، ته‌نیا نه‌وزاد عه‌بدولحه‌مید و ئاكام هاشم ناتوانن یاریی بكه‌ن".
هاوكات جگه له ركابه‌ریی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی، له دواوه‌ی ریزبهندییهكهشدا ململانێیه‌كی توند هه‌یه، سێ یانه هه‌وڵی خۆدهبازكردن له دابه‌زین بۆ پله یه‌ك ده‌ده‌ن، كه یانه‌كانی سناعاتی كاره‌بایی، ته‌ڵه‌به و دیوانییه‌ن.
ئه‌م وه‌رزه یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراق، هه‌روه‌ها بووه پاڵه‌وانی جامی عێراقیش.
هه‌روه‌ها تا ئێسته ته‌نیا یانه‌ی حدوود به فه‌رمی بۆ خولی پله یه‌ك دابه‌زیوه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ، به‌م شێوه‌یه‌یه، سه‌رجه‌م یارییه‌كان سه‌عات 17:00 ده‌ست پێ ده‌كه‌ن:
هه‌ولێر – زه‌وڕا
نه‌جه‌ف – ئه‌لقاسم
سه‌ماوه – دیوانییه
كاره‌با – ته‌ڵه‌به
سناعاتی كاره‌بایی – شوڕته.