به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراك له سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ش ماده‌ی به‌شه‌خۆراك گه‌یشتووه و سبه‌ی ده‌ست به‌دابه‌شكردن ده‌كرێ.
حكوومه‌تی عێراق له ماوه‌ی رابردوو بڕیاریدا ماده‌كانی به‌شه‌خۆراك له سێ ماده‌وه بۆ حه‌وت ماده زیاد بكات و پاقله‌مه‌نیش بخاته ناو پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراك.
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراك له سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ماده‌كانی به‌شه خۆراك كه شه‌ش ماده‌یه گه‌یشتووه و دراوه‌ته بریكاره‌كانی خۆراك، كه ئه‌و مادانه‌ی گه‌یشتوون كولیتی به‌رزن.
فاسۆلیا و برنجی هیندی و دۆشاو و له‌تكه نۆك و رۆن و شه‌كر
روونیشی كرده‌وه كه فاسۆلیا و برنجی هیندی و دۆشاو و له‌تكه نۆك و رۆن و شه‌كر و بڕیاریشه نیسك بگات و ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێ.
لای خۆیه‌وه نه‌وزاد كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم، به "وشه"ی راگه‌یاند، ماده خۆراكییه‌كان ره‌وانه‌ی پارێزگاكان كراون و له دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی دابه‌شكاری بریكاره‌كان ده‌ست به دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراك ده‌كرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر نیگه‌رانی زۆر له‌سه‌ر كوالیتی خۆراكه‌كان هه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌غدا له دابه‌شكردنی ماده خۆراكییه‌كاندا جیاوازی له‌نێوان پارێزگاكانی عێراق ده‌كرد.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی