دوای ئه‌وه‌ی به بڕیاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لادرا و ته‌مویلی مووچه بووه 100%، بۆ فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ئاشكرا بوو كه له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌ت خزمه‌تكردنی ئه‌وانه.
له‌ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ندان گرووپ و حزبی جیاواز كاریان له‌سه‌ر تێكدانی دۆخی كوردستان ده‌كرد و چاوه‌ڕێی سازشی حكوومه‌ت بوون به جۆرێك كه نه‌توانێ ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌كان ببێته‌وه.
ئێسته هاوكاتی لابردنی لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، زۆرێك له‌و گرووپ و حزبانه بێده‌نگن و هیچیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه كه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ده‌یه‌وێ وا له خه‌ڵكی بگه‌یه‌نێ كه ئه‌وه منه‌ته و حكوومه‌ت به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانه‌وه ده‌یكات.
له ڕابردوودا كۆمه‌ڵ، هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه په‌رله‌مانتاره‌ی له به‌غدا دژی كوردستان بوون كاری ده‌كرد
كۆمه‌ڵ كه له‌ماوه‌ی رابردوو هه‌وڵی زۆری داوه له ڕێی په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید له به‌غدا ئاگر دژی كوردستان خۆشبكات و چه‌ندان جاریش ئامانجه‌كه‌ی دژی كوردستان بۆ چووه‌ته سه‌ر، به‌ڵام ئێسته جگه له‌وه‌ی كه‌س قسه‌ی لێ وه‌رناگرێ، هیچی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه كه قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، چونكه به بڕیاری لابردی لێبڕینی مووچه سه‌رجه‌م راستییه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌ركه‌وتن.
كۆمه‌ڵ بۆ قه‌ڵسه
له دوێنێوه میدیاكانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بوونه‌ته سه‌كۆی چه‌ند كه‌سێك كه به‌رده‌وام قسه له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و بێ ئومێدی له‌ناو خه‌ڵك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كۆمه‌ڵ ئه‌و سه‌كۆیه‌ی دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وا ده‌ركه‌وێ كه ئۆپۆزسیۆنه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشكرایه كۆمه‌ڵ به ئاره‌زووی خۆی نه‌بووه به ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵكو پرس و به‌شداری له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت پێ نه‌كرا.
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له كوردستان، حزبێكی ئیسلامییه، له دوایین كۆنگره‌ی پاشگری ئیسلامی لێ كرده‌وه و ئه‌وه‌یش ناڕه‌زایی ناوخۆی حزبه‌كه‌ی لێ كه‌وته‌وه، بۆیه به بڕوای شاره‌زایان یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی ئه‌و بێ ئومێدكردنه‌ی خه‌ڵكی و هێرشی سه‌ر حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه قه‌ره‌بووی ئه‌و رووخانه ناوخۆییه بكاته‌وه كه تووشی بووه.
هه‌روه‌ك شاره‌زایان پێیان وایه، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نده‌دا دێته‌وه كه ده‌ڵێ دز ئاره‌زووی بازاڕی شێواو ده‌كات، بۆیه هه‌ركاتێك ره‌وشی كوردستان ئارامی و سه‌قامگیر بێ و گرژی سیاسیی و ئابووری نه‌بێت، كۆمه‌ڵ به هه‌موو جۆرێك په‌لاماری حكوومه‌ت ده‌دات.
له ڕابردوودا كۆمه‌ڵ، هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه په‌رله‌مانتاره‌ی له به‌غدا دژی كوردستان بوون كاری ده‌كرد، سه‌كۆی بۆ هۆشیار عه‌بدوڵا و سه‌ركه‌وت شه‌مس و غالب محه‌مه‌د و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئاماده ده‌كرد تا هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ بینینی سازشی حكوومه‌ت به‌رانبه‌ر به‌غدا بخه‌نه گه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵ و ئاواته‌یان شكستی هێنا.
حكوومه‌تی خه‌ڵك
بڕیاری لابردنی لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانییه‌وه، بووه جێی ده‌ستخۆشی خه‌ڵكی كوردستان و فه‌رمانبه‌رانی دڵخۆش كرد، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی بووژانه‌وه‌ی ئابووری له كوردستان ده‌ست پێ بكات.
بڕیاری لابردنی لێبڕینی مووچه ته‌نیا سوودی مادی نه‌گه‌یاند
دیوی پشته‌وه‌ی بڕیاری لابردنی لێبڕینی مووچه ته‌نیا سوودی مادی نه‌گه‌یاند، به‌ڵكو بووه‌ته هۆی متمانه‌ی زیاتری خه‌ڵك به حكوومه‌ت و به‌ڵێنه‌كانی. وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌دا مه‌سروور بارزانی گوتوویه‌تی" ئه‌م حكوومه‌ته ته‌نیا به‌ڵێن نادات به‌ڵكو جێبه‌جێیشی ده‌كات".
رۆبینا تیاری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاند، بڕیاری لابردنی لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی بوێرانه‌بوو، ده‌ركه‌وت كه هه‌ركاتێك دۆخی ئابووری كوردستان جێگیر بێ حكوومه‌ت پێشینه‌ی خزمه‌ته‌كانی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی.
رۆبینا بۆ "وشه" گوتی، حكوومه‌ت هی خه‌ڵكه و له‌ماوه‌ی ڕابردوویش هه‌ر بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك كاری كردووه.
جێی باسه، له‌گه‌ڵ خۆگونجاندنی دۆخی ئابووری كوردستان، به‌ڵام حكوومه‌ت له‌و ماوه‌یه‌دا كه ته‌نگژه هه‌بووه ده‌یان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری وه‌گه‌ڕ خستووه، چونكه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بڕوای وایه كه حكومڕانی ته‌نیا دابه‌شكردنی مووچه نییه.