ئەو ژنانەی ملیۆنان دۆلاریان داوە بۆ جیابوونەوە لە هاوسەرەكانیان

:: AM:11:51:27/07/2021 ‌
زۆرینەی كاتەكان كاتێك هاوسەرەكان لەسەر جۆری ژیانیان رێك ناكەون و لە یەكتر جیا دەبنەوە، بەرانبەر بەو جیابوونەوەیە مارەیی، یان هەر رێككەوتنێك دەكرێ كە دەبێ پیاوەكە بەپێی ئەو پارەیەی بەسەری دەسەپێنرێت، بیداتە ژنەكە. بەڵام ئەو ژنە ئەستێرانەیش كەم نین كە بەرانبەر بە جیابوونەوەیان لەگەڵ هاوسەرەكانیان، ملیۆنان دۆلاریان پێ داون.

مادۆنای گۆرانیبێژ یەك لەو ئەستێرانەیە كە بڕی 100 ملیۆن دۆلاری داوەتە هاوسەرەكەی گای رێتچی بەرانبەر بەوەی لێی جیا ببێتەوە. رۆزان بارالنتیش ئەستێرەیەكی ترە كە ئامادە بوو 50 ملیۆن دۆلار بداتە هاوسەرەكەی تۆم ئارنۆڵد تا لێی جیا ببێتەوە لەكاتێكدا چوار ساڵ بوو پێكەوە بوون، بەڵام پێدانی ئەو پارەیە، مەرجی سەرەكی تۆم بوو تا لە رۆزان جیا ببێتەوە.

جانێت جاكسن كە گۆرانیبێژە و خوشكی مایكڵ جاكسنە، 15 ملیۆن دۆلاری داوەتە هاوسەرەكەی جیا ببێتەوە. ڤێكتۆریا برینسیپاڵیش 25 ملیۆن دۆلاری داوەتە هاوسەرەكەی تا رازی بێ لێی جیا ببێتەوە. كرێتس ئالیش ئەستێرەیەكی ترە كە شەش ملیۆن دۆلاری داوەتە هاوسەرەكەی تا لێ جیا ببێتەوە. میلانی بڕاونیش ئامادە بوو یەك ملیۆن و 26 هەزار دۆلار بداتە هاوسەرەكەی تا لێی جیا ببێتەوە.

ئانا فارسی ئەستێرەیش بڕی 900 هەزار دۆلاری داوە تا لە هاوسەرەكەی جیا ببێتەوە. كیت واڵشیش بڕی 63 هەزار دۆلاری داوەتە هاوسەرەكەی تا رازی بێ لێی جیا ببێتەوە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د