بۆتۆكس و فیلەر حەرام كران

:: AM:11:02:28/07/2021 ‌
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان، فەتوای لەسەر فیلەر و بۆتۆكس و تاتۆی برۆ و سەركوڵمە بڵندكردن دەركرد و بەكارێكی حەرامی دەزانێت.

لە نوێترین فەتوای ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان هاتووە، حوكمی نەشتەرگەری جوانكاری ڕوون دەكاتەوە و بەكارێكی حەرامی دەزانێت.

لە فەتواكە ڕوون كراوەتەوە، نەشتەرگەری جوانكاری و چاولێكەری، بە نموونە بچووككردنەوەی لووت، دەم، گوێچكە، بەرزكردنەوەی برۆ، كوڵم، لابردنی چرچ و لۆچی دەموچاو بەهۆی تەمەنەوە، دانانی فیلە و بۆتۆكس ڕێ پێنەدراوە.

باس لەوەش كراوە، ئەو نەشتەرگەرییانە و هاوشێوەكانی بۆ هەر جێ و ئەندامێكی لەش بە پڕكردنەوە یان نزم و بەرزكردنەوە یان ئەستووركردن یان باریكردنەوە تێكڕای حەرامە.

ئەو فەتوایەی لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵ چەندان كێشەی كۆمەڵایەتی لەسەر نەشتەرگەری جوانكاری لە هەرێمی كوردستان لە دادگا تۆمار كرا.

نەشتەرگەرییەكانی جوانكاری كاتێك ڕووخسار دەشێوێت یان زەبرێكی بەردەكەوێت، لە ڕابردوو و ئێستە ڕێ پێدراوە و هیچ كێشەیەكی ئاینی نییە و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی ڕێیان پێ داوە ئەو ئەنجوومەنەش دووپاتی لێ‌ كردووەتەوە.


وشە - رامیار جەواد