بەهۆی كۆرۆنا.. جەنگی مەیموونەكان لە تایلەند دەستی پێ كرد

:: AM:09:41:29/07/2021 ‌
دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەرەنتین لە وڵاتانی دنیا، جیا لە كێشە و خەمەكانی كە بەهۆیەوە تووشی مرۆڤ هاتووە. كەچی لە تایلەند بەهۆی كەرەنتین كە وڵاتەكە لە قۆناغی سێیەمین شەپۆلی پەتاكەیە و بەهۆی نەمانی خۆراك بۆ ئاژەڵان، دوو باندی مەیموون بووەتە شەڕیان و جەنگیان هەڵگیرساند.

جەنگی مەیموونەكان لە تایلەند سەرنجی میدیاكانی دنیای راكێشاوە كە پێگەی "عەرەبیە"یش وەك هەواڵێكی سەرنجڕاكێش بڵاوی كردووەتەوە، سێیەمین شەپۆلی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە تایلەندی گرتووەتەوە، دەسەڵاتی ئەو وڵاتە كەرەنتینی راگەیاندووە و بەهۆیەوە لەناو بازاڕەكانی ئەو وڵاتە خۆراك و میوە زۆر كەم بووەتەوە، لەبەرئەوەی ئاژەڵاەكانیش بێ خۆراك و میوە ماونەتەوە، ئەوەش وایكردووە جەنگێك لە نێوان مەیموونەكان هەڵبگیرسێت.

دوێنێ دەیان مەیموون كە لە دوو بەش پێكهاتبوون، لەناو شەقام و بازاڕەكانی ناوچەیەك كە 100 كیلۆمەتر لە بانكۆكی پایەتەختی ئەو وڵاتە دوورە، بەهۆی نەبوونی خۆراك و میوەوە كەوتوونەتە ناو یەكتر و زۆر بەتوندی لە یەكتریان داوە. پێگە عەرەبییەكەیش مەیموونەكانی بە باند ناو بردووە. دوو باندی مەیموون بەهۆی نەبوونی خۆراكەوە كەوتوونەتە ناو جەنگێكی توند.

پێگەكە وێنەی جەنگی مەیموونەكانی بڵاو كردووەتەوە كە لە رۆژنامەی "دەیلی مێڵ"ی بەریتانیایی وەرگرتووە، ئاماژەی داوە كە لەناو پەرستگەیەك لەو ناوچەیە، دەیان مەیموون لەوێ دانیشتبوون، دەیان مەیموونیش لە شوێنێكی ترەوە هاتوون و بەدوای خۆراكدا دەگەڕان، كاتێك بە یەكتر دەگەن، دەبێتە شەڕیان و زۆر بەتوندی لە یەكتر دەدەن. لەو شەڕەدا بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج خولەك، هاتوچۆ لەو ناوچەیەدا رادەگیرێت.

دواتریش پێگەكە ئاماژەی بەوە داوە كە بێ ئەوەی نەك خەڵك و نە پۆلیس فریای ئەوە كەوتبوون جەنگی مەیموونەكان رابگرن، مەیموونەكان خۆیان شەڕەكەیان راگرت و هەر كۆمەڵە و بەرەو شوێنێكی تر چوون و شەقامەكانیان چۆڵ كرد.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د