هەواڵێكی خۆش بۆ بەرسێلۆنا

:: PM:01:54:29/07/2021 ‌
یانەی بەرسێلۆنا هەواڵێكی خۆشی لەبارەی فیلیپ كۆتینیۆ ناوەڕاستكاری بەڕازیلی یانەكە پێ گەیشت، لە پێكانەكەی بەرەو چاكبوونەوە دەچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 29ـی تەمووز، یانەی بەرسێلۆنا هەواڵی خۆشی پێ گەیشت كە ئەستێرە بەڕازیلیی یانەكەی لە پێكانەكەی چاك بووەتەوە.

پێكانەكەی كۆتینیۆ بۆ چاكبوونەوە، پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، لە دوایین قۆناغی چارەسەرییەكان و ئێستە بەتۆپەوە مەشق دەكات.

بە چاكبوونەوەی كۆتینیۆ، لەم وەرزەدا دەتوانێت لە خۆ ئامادەكارییەكانی یانەكەی بەشداری بكات بۆ وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

كۆتینیۆ دوای پێوەندیكردنی بەیانەی بەرسێلۆنا، تووشی چەندان پێكان هاتووە و نەیتوانیوە بەشێوەی پێویست ئاستی خۆی پێشكەش بكات و دەربكەوێت.



وشە - رامیار جەواد