لە پارێزگای سەڵاحەدین بە مووشەك هێرش دەكرێتە سەر كۆمپانیایەكی بواری نەوت، بەڵام هیچ زیانی مادی و گیانی بەدواوە نەبووە.
ئەوانەی هێرشەكەیان ئەنجام داوە نەناسراون و مووشەكێكیان ئاراستەی كۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی باكور لە پارێزگای سەڵاحەدین كردووە.
بەگوێرەی
شەفەقنا، ئەفسەرێكی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، ئاماژەی دا هێزە تەناهییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە لەو شوێنە كردووە كە مووشەكەكەی لێیەوە ئاراستە كراوە.
كۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی باكور كۆمەڵێك پاڵاوگە لەخۆ دەگرێت و پاڵاوگەی بێجیش بە گەورەترینیان هەژمار دەكرێت. ئەو پاڵاوگەیە لە سێ یەكەی بەرهەمهێنان پێكدێت و توانای پاڵاوتنی رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە.
دوو گرووپ رۆڵیان هەبووە لە هێرشە تیرۆریستییەكان ئەوانیش بریتی بوون لە حەشدی شەعبی و داعش.
لە عێراقدا دوو گرووپ رۆڵیان هەبووە لە هێرشە تیرۆریستییەكان ئەوانیش بریتی بوون لە حەشدی شەعبی و داعش. هێرشەكانی داعش زیاتر تەقەكردن و تەقینەوە و رفاندن بووە، بەڵام هێرشەكانی حەشد زیاتر لە رێی هاویشتنی مووشەك و تەنانەت بەكارهێنانی درۆن و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان ئەنجام دراون.
هیچ گرووپێك بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە نوێیەی لە ئەستۆ نەگرتووە، ئەمەش دوای ئەوە دێت هەفتەی رابردوو ئەمەریكا و عێراق رێككەوتنێكی نویێان كرد و بڕیارە هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق، تا كۆتایی ساڵ چیتر ئەركی سەربازییان پێ نەسپێرێت.