موقته‌دا سه‌در بۆمبی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی عێراقی پووچه‌ڵ كرده‌وه، به‌ڵام دیار نییه سه‌در تاكه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی رێ نادات بته‌قێته‌وه. هاوكات له رووی یاساییه‌وه كشانه‌وه‌ی حزبه‌كان هیچ به‌هایه‌كی یاسایی نییه.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به‌رده‌وامه له ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت. به‌پێی دواین ئاماری كۆمسیۆن، 276 حزب و 44 هاوپه‌یمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی مانگی ئۆكتۆبه‌ر تۆمارن.
ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه 24 ملیۆن و 907 هه‌زار و 679 ده‌نگده‌رن، هه‌روه‌ها كۆمسیۆن 44 هه‌زار ناوی مردووی له لیستی ده‌نگده‌ران ده‌رهێناوه.
ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه پێی وایه، كشانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در له هه‌ڵبژاردن وه‌ك گه‌وره‌ترین حزبی سیاسی، بۆمبی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پووچه‌ڵ كرده‌وه، دوای ئه‌ویش چه‌ندان لایه‌نی تر كشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند و ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 25 حزب و هاوپه‌یمانی.
"وشه" زانیاری وه‌رگرتووه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا چه‌ند حزبی تر له هه‌ڵبژاردن ده‌كشێنه‌وه.
زانیارییه‌كان چین؟
به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه" بۆ ئه‌و پرسه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مه‌ریكا به رژدی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه له‌كاتی خۆی، هه‌روه‌ها فشارێكی زۆر له موقته‌دا سه‌در ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه. سه‌در داوای كردووه هه‌ڵبژاردن دوا بخرێ، به‌ڵام ئه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و گرووپانه‌ی شیعه كه هێزیان هه‌یه و له ئێران نزیكن، دژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنن و ده‌یانه‌وێ ئه‌و ده‌ستكه‌وته بۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌بێت.
هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان
تا ئێسته ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنن، نووری مالیكی، هادی عامری، عه‌مار حه‌كیم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندان، زانیاریش هه‌یه عه‌مار حه‌كیم ده‌كشێته‌وه.
هه‌روه‌ها د. سه‌لام زوبێد ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نه‌سر به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، بۆ "وشه" گوتی، ئێمه یه‌كه‌م لایه‌نین ده‌ستمان به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كردووه، بۆیه به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین تا ده‌وڵه‌ت بنیات بنێینه‌وه، داوامان كردووه هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه بچێت و چاودێری بكرێ، هه‌روه‌ها شه‌ڕ بۆ چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین تا به‌شداری بكه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه رای گه‌یاند، له دواین سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌كرده‌كانی كوردستان، هه‌ڵوێستی روون راشكاو بووه و لێكتێگه‌یشتن باش هه‌بووه و دیداره‌كان ئه‌رێنی بوون.
له رووی یاساییه‌وه
د. سۆران عه‌لی مامۆستای زانكۆ، بۆ "وشه" گوتی، له یاسای هه‌ڵبژاردندا ژماره‌یه‌ك دیاری نه‌كراوه تا ئه‌وه‌ی چه‌ند حزب و هاوپه‌یمانی بكشێنه‌وه، ئه‌وكات پرۆسه‌كه شكست ده‌هێنێت.
بازنه و كاندیده‌كان
له یاسای نوێی هه‌ڵبژاردندا بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن كراوه به 83 بازنه، له‌گه‌ڵ 329 كورسیی په‌رله‌مانی. كاندیده‌كان سێ هه‌زار و 523 كاندید خۆیان تۆمار كردووه، هه‌زار و 634 كاندیدی حزبه‌كان و 887 كه‌سیش له سه‌ربه‌خۆكانن. 25% یش بۆ كۆتای ژنه و ژمارەی ژنه كاندیدكراوه‌كان ده‌گاته 963 ژن.
كورسیی حزب و هاوپه‌یمانه گه‌وره‌كانی شیعه
هاوپه‌یمانی سائیروونی موقته‌دا سه‌در 54 كورسی
ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی 25 كورسی
هاوپه‌یمانی فه‌تحی هادی عامری 47 كورسی
هاوپه‌یمانی نه‌سری حه‌یده‌ر عه‌بادی 42 كورسی
هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئه‌یاد عه‌لاوی 21 كورسی
ره‌وتی حیكمه‌ی عه‌مار حه‌كیم 19 كورسی
كورد و سوننه
ئه‌وه‌ی روونه لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌رده‌وامن له ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردن، چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن تا دوا چركه بۆ یه‌كلابوونه‌وه‌ی پرسه‌كه، هه‌رچه‌نده چاودێران ده‌ڵێن، "به‌كشانه‌وه‌ی یه‌كێك له دوو حزبه گه‌وره‌كه‌ی كوردستان، دواخستنی پرۆسه‌كه ده‌بێته شتێكی حه‌تمی". هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كانی سوننه‌ش به‌رده‌وامن له ئاماده‌كاری.