گۆرانیبێژی لاوی كورد هه‌ڤاڵ ئیبراهیم له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب، نوێترین به‌رهه‌می بڵاو كرده‌وه به‌ناوی "په‌نجه‌را ژڤانا"، تا ئێسته زیاتر له 35 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 31ی تهمووز، گۆرانیبێژی لاوی كورد هه‌ڤاڵ ئیبراهیم به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌رهه‌مه تازه‌كه‌م به‌شێوه‌ی كلیپه به‌ناونیشانی "په‌نجه‌را ژڤانا"، له تێكستی غه‌ریب قادره، ئاوازه‌كه‌ی به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن به‌نده و غه‌ریب قادره‌وه دانراوه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن فۆڕ موزیك ستۆدیۆ به‌رهه‌مهێنانی كلیپه‌كه كراوه، كاری ده‌رهێنانی كلیپه‌كه له‌لایه‌ن Master Garcia كراوه.
ڕوونی كرده‌وه، "كامێرا له‌لایه‌ن خه‌ڵات ئیبراهیم ڕه‌شۆ و Master Garcia ئه‌نجام دراوه، سپۆنسه‌ری كاره‌كه له‌لایه‌ن پلینگ ئینێرجییه‌وه بووه، ئه‌ڕێنج ئاری موده‌ریسی و میكس و ماسته‌ری له‌لایه‌ن ئومێد ڕههرۆوه بووه."
شایانی باسه ئه‌و به‌رهه‌مه تازه‌یه‌ی گۆرانیبێژ هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، ژێرنووسی عه‌ره‌بیش كراوه و شاهین تۆنیا كردوویه‌تی.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم خه‌ڵكی شاری دهۆكه، له ساڵی 1983 له شاری مووسڵ له دایك بووه، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، چه‌ندان ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپی هه‌یه، یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له كۆنسێرته‌كانیدا هه‌وادارێكی زۆر كۆ ده‌بنه‌وه.