مەلەوانێكی ئەمەریكا لە ئۆڵمپیكی ژاپۆن ژمارەی پێوانەیی شكاند

:: PM:04:11:31/07/2021 ‌
كالێب درێسڵ مەلەوانی بەناوبانگی ئەمەریكا لە پێشبڕكێی مەلەوانی 100 مەتریی گرووپی پیاوان، وێڕای شكاندنی ژمارەی پێوانەیی، مەدالیای زێڕ دەستەبەر دەكات.

ئەو مەلەوانە توانی لە ماوەی 49.45 چركەدا مەودای 100 مەتر ببڕێت و ببێت بە یەكەم مەلەوانی دنیا كە بەو خێرایی مەلە بكات.

بەگوێرەی ئیرنا، ئەوە سێیەم مەدالیای زێڕە كە ئەو مەلەوانە لە یارییەكان لە ئۆڵمپیكی 2020ی ژاپۆن دەستەبەری دەكات، پێشتریش خۆی خاوەنی ژمارەی پێوانەیی مەلەكردنی مەودای 100 مەتر بوو.

پێشتر لە مەلەی 100 مەتریی ئازاد و 400 مەتری تیمی، دوو مەدالیای تری زێڕی بەدەست هێناوە.


تەمەنی ئەو مەلەوانە ئەمەریكییە 24 ساڵە، پێشتر لە مەلەی 100 مەتریی ئازاد و 400 مەتری تیمی، دوو مەدالیای تری زێڕی بەدەست هێناوە.

لە ئۆڵمپیكی ساڵی 2016یش درێسڵ توانی دوو مەدالیای زێڕ دەستەبەر بكات. جێی باسە ئۆڵمپیكی 2020ی دنیا بە ساڵێك دواكەوتن بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، ئێستە لەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت.



وشە - سلێمان تاشان