دوای زیاتر له 23 ساڵ گۆرانیبێژی ناوداری لبنانی نه‌جوا كه‌ره‌م، به‌شی دووه‌می كلیپی Maghroumi 2ی بڵاو كرده‌وه، تا ئێسته زیاتر له 421 هه‌زار بینه‌ری تێپه‌ڕ كردووه.
Maghroumi 2 یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كلیپه كۆنه‌كانی گۆرانیبێژی ناوداری لبنانی نه‌جوا كه‌ره‌م، به‌شی یه‌كه‌می كلیپه‌كه ساڵی 1998 بڵاوی كرده‌وه، ئه‌وكات سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به ده‌ست هێنا.
هاوكات به‌رهه‌می Maghroumi 2ی گۆرانیبێژی ناوداری لبنانی نه‌جوا كه‌ره‌م، یه‌كێكه له گۆرانییه‌كانی ناو ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌یشی كه هه‌مان ناوی گۆرانییه‌كه‌ی هه‌یه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا بڕیاره به ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی بڵاو بكاته‌وه.
به‌رهه‌می Maghroumi 2 له تێكست و ئاوازی نه‌بیل خورییه و دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كه‌ی دانی حه‌لو كردوویه‌تی.
نه‌جوا كه‌ره‌م له ساڵی 1966 له لبنان له دایك بووه، به‌شی فه‌له‌سه‌فه‌ی خوێندووه، له منداڵییه‌وه خولیای گۆرانیگوتنی هه‌بووه، له ساڵی 1989 یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانی بڵاو كرده‌وه، ناوبانگێكی باشی په‌یدا كرد، ئێسته هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.