داوا دەكرێ ئەمەریكا بە هاوشێوەی داعش مامەڵە لەگەڵ میلیشیاكاندا بكات

:: PM:10:17:31/07/2021 ‌

دوای راگەیاندنی سەركەوتنی سەربازی بەسەر داعش لە عێراق لە 2017، حەشدی شەعبی لە چەندان ناوچە و ناوچە كێشەلەسەرەكان، شوێنی داعشیان گرتەوە و بەناوی پاراستنی ئەو ناوچانە، هاوشێوەی داعش رەفتار دەكەن، جیا لەوە هێرش دەكەنە سەر ئامانجەكانی ئەمەریكا، پەیمانگەیەكی ئەمەریكی داوای مامەڵەكردنێكی هاوشێوەی داعش بۆ ئەو میلیشیایانە دەكات.
وا مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت كێشەن و بەرپرسی راستەوخۆی تیرۆر و پێشوین لە عێراق
"پەیمانگەی برۆكینگز"ی ئەمەریكی لە راپۆرتێكیدا ئاماژەی كردووە، ستراتیجیەتی ئەمەریكا لە عێراق بریتییە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش، كەچی ئەمەریكا بەهاوشێوەی حكوومەتی عێراق، كەوتووەتە ناو جەنگێك لەگەڵ میلیشیاكانی هاوپەیمان لەگەڵ ئێران، كاتێك تەنیا لە مانگی تەمووزدا حەوت جار بنكە سەربازییەكانی كراونەتە ئامانج.

راپۆرتەكە ئاماژەی كرد كە توانای داعش بۆ مانەوە پێوەستە بە باڵادەستیی ئەو میلیشیایانە، كە لە هێرش دەكەنە سەر هێزە تەناهییەكان و توانای حكوومەتیان لاواز كردووە، بۆیە پێویستە بەفەرمی وا مامەڵە لەگەڵ میلیشیا شیعەكانی سەر بە ئێران بكرێت بەشێوەیەكی یەكسان لەگەڵ داعش، بە دانانی سیاسەتێك لەسەر ئەو بنەمایە، بەشێوەیەك ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی بتوانن دەست بە پرۆسەیەك بكەن بۆ پەرەپێدانی پێوەرەكانی شەڕی ئەو میلیشیایانە بەشێوەیەكی بەردەوام. بەوەی بەرپەرچدانەوەی ئەمەریكا بۆ چالاكییەكانیان بەهێزتر دەبێت. 

بەپێی راپۆرتەكە ناكرێ وا مامەڵە لەگەڵ میلیشیاكاندا بكرێت وەك حاڵەتی شاز یان رووخانی سیستمی فەرمانڕەوایەتی لە عێراق، چونكە ئەوە كار لە رووبەڕووبوونەوەی میلیشیاكان دەكات، بۆیە پێویستە وا مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت كە ئەوانن كێشەكە و بەرپرسی راستەوخۆن لە تیرۆر و پێشوی عێراق.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل