سوودان.. دەیان قوتابی تووشی هیستیریا دەبن

:: PM:05:05:20/10/2016 ‌

39 قوتابیی بنەڕەتی، لە ناوچەی تریا، لە ولایەتی کردفانی رۆژئاوای سوودان، بە شێوەیەکی لەناکاو تووشی نەخۆشیی هستریا بوون، بەڵام لە ئێستەدا تەنیا سێ دانەیان لە نەخۆشخانە هێڵراونەتەوە و ئەوانی تر هەموویان دوای پێدانی چارەسەر نێردراونەتەوە ماڵەوە.

رۆژنامەی "الصیحە" ئەمڕۆ پێنجشەم بڵاوی کردووەتەوە، بۆ لێکۆڵینەوە لەو بارودۆخە، نەخۆشخانە تیمێكی پزیشکیی تایبەتی رەوانەی ناوچەکە کردووە، بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی.

جێی باسە لە ساڵی 2010ش، حاڵەتێکی هاوشێوە لەو وڵاتەدا سەری هەڵدا، کە ئەوکات دوای لێکۆڵینەوە، دەرکەوت کە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی جۆرە گەنمێک کە پێکهاتەی "ئیترۆپین"ی تێدایە کە ئەو پێکهاتەیە دەبێتە هۆی تووشبوون بەو نەخۆشییە.

سەرچاوە: سکای نیوز.


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی