هونەرمەند سەلام كۆیی كۆچی دوایی كرد

:: AM:08:39:17/08/2021 ‌
شەوی ڕابردوو هونەرمەند سەلام كۆیی تووشی جەڵتەی مێشك بوو و باری تەندروستی ناجێگیر بوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ سێشەم 17ـی ئاب، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی تەندروستی دەست "وشە" كەوتووە، ئێوارەی دوێنێ‌ هونەرمەند سەلام كۆیی بەهۆی لێدانی جەڵتەی مێشك، باری تەندروستی تێكچووبوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.

ئەو سەرچاوەیە گوتی، هەموو ڕێكارێكی تەندروستی بۆ تێپەڕاندن و باشتربوونی دۆخی تەندروستی ئەنجام درابوو، بەڵام بەهۆی تەمەنی و كاریگەریی جەڵتەكە، كۆچی دوایی كرد.

هونەرمەند سەلام كۆیی لە ساڵی 1955 لە دایك بووە، زیاتر لە 40 ساڵ لە بواری شانۆ و درامادا خزمەتی هونەری كوردی كردووە، دراماكانی "هەبوو نەبوو" و "تاپۆ هەقی چییە" لە دراما بەناوبانگەكانی هونەرمەند سەلام كۆیین كە بە حاجی یادگار ناوبانگی دەركردبوو.



وشە - رامیار جەواد