زۆرجار بیستوومانه ده‌ڵێن خۆشووشتن له شه‌واندا باشتره وه‌ك ئه‌وه‌ی به رۆژ بێت، ئه‌م قسه‌یه ئێسته سه‌لمێنراوه و پزیشكان له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێن، خۆشووشتن به شه‌و باشتره، چونكه چه‌ندان كاریگه‌ریی باشی هه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته كه به توێژینه‌وه سه‌لمێنراوه.
له‌باره‌یه‌وه د عه‌بدولڕه‌حمان نووری مه‌ولوود پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناو، بۆ ''وشه'' گوتی، ئه‌م هۆكارانه وا ده‌كه‌ن خۆشووشتن به شه‌وان باشتر بێت بۆ جه‌سته:
ئەم هۆکارانە وادەکەن خۆشۆردنی شەوان باشتر بێت لە رۆژ
یه‌كه‌م - خۆشووشتنی شه‌وان یارمه‌تیده‌ره له‌وه‌ی زووتر خه‌وت لێ بكه‌وێت: توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه خۆشووشتنی شه‌وان یارمه‌تیده‌ره له‌وه‌ی زووتر خه‌وت لێ بكه‌وێت، زۆر له‌و كه‌سانه‌ی شه‌وان خه‌ویان لێ ناكه‌وێت یان به قورسی خه‌ویان لێ ده‌كه‌وێت، با خۆیان بشۆن.
دووه‌م - پێست نه‌رم ده‌كاته‌وه: شه‌وان كه خۆت ده‌شۆی، چیتر ناچیتهبهر تیشكی خۆر و كاركردنی رۆژانه، بۆیه دوای گه‌رماو به‌رنه‌كه‌وتنی خۆر به پێست، توێكڵی سه‌ری نه‌رم ده‌كاته‌وه و پێست ساف ده‌كات.
سێیه‌م - هه‌ستیاری لووت كه‌م ده‌كاته‌وه: مه‌به‌ست له هه‌ستیارییه‌كان، نه‌خۆشییه باوه‌كانه كه تووشی لووت ده‌بێت وه‌ك هه‌ڵامه‌ت.
چواره‌م - ته‌ندروستی مووی سه‌ر ده‌پارێزێت.
پێنجه‌م - خۆشووشتنی شه‌وان جه‌سته له ئاره‌قی زیانبه‌خش پاك ده‌كاته‌وه كه به رۆژ كونیله‌ی ئاره‌ق گیراوه.