یاریزانی یانه‌ی ئارسیناڵ گرانێت ژاكا رای گه‌یاند، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێ كرده‌وه.
ژاكای سویسری له ئه‌كاونتی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی خۆی داناوه دوای نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و نووسیویه‌تی "نیشتمان له دڵدایه، شانازی به درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئارسیناڵ ده‌كه‌م".
گرانێت ژاكا ته‌مه‌نی 28 ساڵه، ماوه‌ی گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت یانه‌كه‌ی به فه‌رمی زانیارییه‌كان رابگه‌یه‌نێت.
ژاكا ئه‌م هاوینه نزیك بوو له‌وه‌ی پێوه‌ندیی به یانه‌ی رۆماوه بكات، به‌ڵام یانه‌كه‌ی توانی له ریزه‌كانیدا بیهێڵێته‌وه.