پارێزگای ئه‌نبار به بیانووی دووباره ناونانه‌وه له گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری روومادی ناوه‌ندی پارێزگه‌كه، ناوی گه‌ڕه‌كی كورده‌كان ده‌سڕێته‌وه و ناوێكی تری له شوێن داده‌نێن.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی عێراق "
واع" كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه، پارێزگا بڕیاری له‌سه‌ر گۆڕینی ناوی به‌شێك له گه‌ڕه‌ك و ناوچه و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری ڕومادی دا، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ گۆڕینی سیمای شاره‌كه و پێشاندانی ڕووێكی نوێتری ئه‌نبار.
یه‌كه‌م شوێن و ناوچه‌ی ئه‌نبار كه له لیستی گۆڕانكارییهكاندایه و ناویان گۆڕاوه، بریتییه له گه‌ڕه‌كی كورده‌كان "حی الاكراد" كه به فه‌رمی ناوی ئه‌و گه‌ڕه‌كه سڕدرایه‌وه و ناوی بۆ "گه‌ڕه‌كی برایه‌تی" گۆڕدراوه.
هاوكات ناوی سێ پرده‌كه‌ی ناو شاری ڕومادی بۆ ناوی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیب و عومه‌ری كوڕی خه‌تاب و عوسمانی كوڕی عه‌فان گۆڕدراوه و ناوه كۆنه‌كانیان به فه‌رمی لابراون.
سڕینه‌وه‌ی ناوی گه‌ڕه‌كی كورده‌كان له ڕومادی له كاتێكدایه، كه ئه‌و گه‌ڕه‌كه وه‌ك شوێنه‌وارێكی كوردی لێهاتووه و زۆربه‌ی ئه‌و خێزانه كوردانه‌ی له سه‌رده‌می به‌عس له‌سه‌ر نیشتمانپه‌روه‌ری له كوردستان دوور ده‌خرانه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه بۆ ئه‌نبار دوورخراونه‌ته‌وه، سه‌رجه‌میان له‌و گه‌ڕه‌كه گیرساونه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه ده‌یان ساڵه ئه‌و ناوه‌ی لێ نراوه و هه‌موو خه‌ڵكیش هه‌ر به‌و ناوه ده‌یناسنه‌وه.
سڕینه‌وه‌ی ناوی گه‌ڕه‌كه‌كه له كاتێكدایه كه له 2014 كاتێك داعش پارێزگه‌ی ئه‌نباری داگیركرد و زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌بوون، به‌شێكی زۆریان هانایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێنا و لێره پێشوازییان لێكراو و كۆمه‌ككران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌وانه‌ی كه ئاواره‌بوون ناوی كوردی‌یان له منداڵه‌كانیان ناوه، هاوكات ئه‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه، خاوه‌نی دووكان و شوێنی خۆیان، ناوی دووكان و شوێنی كاره‌كانیان كردووه‌ته كوردی، له تابڵۆی سه‌ر دووكانه‌كانیان ناوی شه‌قڵاوه و هه‌ولێر و ئالان و چه‌ندان ناوی تری كوردی ده‌بینرێت، به‌ڵام پارێزگای شاره‌كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیاسه‌تی له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌یه، ناوی گه‌ڕه‌كی كورده‌كانی به فه‌رمی له ئێسته و داهاتووی شاره‌كه سڕییه‌وه.