بۆنی ناخۆشی ده‌م یه‌كێكه له حاڵه‌ته باوه‌كان كه ده‌بێته هۆی بارێكی ده‌روونیی ناخۆش بۆ مرۆڤ و بێزاركردنی كه‌سانی ده‌وروبه‌ری، هه‌موو كه‌سێك ئه‌گه‌ری هه‌یه تووشی بۆنی ناخۆشی ده‌م ببێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵه كه‌سانێك هه‌ن هه‌رچی كارێك ده‌كه‌ن بۆنی ناخۆشی ده‌میان ناڕوات. ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟.
له‌مباره‌یه‌وه د. هاوار قادر پزیشكی نۆژداری ده‌م و ددان بۆ ''وشه''، چه‌ند هۆكارێكی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێ، هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تووشبوون به بۆنی ناخۆشی ده‌م خۆی له‌مانه‌دا ده‌بینێته‌وه:
زۆر هۆکار هەن دەبنە هۆی بۆنی ناخۆشی دەم
یه‌كه‌م - وشكبوونی ناو ده‌م: له حاڵه‌تی وشكبوونی ناو ده‌م، به‌كتریایه‌ك دروست ده‌بێت كه هۆكاری سه‌ره‌كی بۆنه ناخۆشه‌كه‌یه، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕێكی پێویست له شله‌مه‌نی و ئاو، بۆ چاره‌سه‌ركردنیشی پێویسته رێژه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئاو زیاد بكه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك رۆژانه زیاتر له هه‌شت په‌رداخ ئاو بخۆیته‌وه.
دووه‌م - خۆراك: به‌شێكی زۆری خۆراك واده‌كه‌ن هه‌میشه ده‌م و هه‌ناسه‌ت بۆنی هه‌بێت، وه‌ك ''پیاز، سیر، قاوه، خواردنه‌وه گازییه‌كان'' و چه‌ندان خواردنی تر.
سێیه‌م - نه‌شووشتنی زمان: خه‌ڵكانێك هه‌ن رۆژانه ده‌م و ددانیان ده‌شۆن، به‌ڵام هه‌ر بۆنی ده‌میان ناڕوات، ئه‌مه هۆكاری ئه‌وه‌یه زمانیان پاك ناكه‌نه‌وه، چونكه زمان هه‌ڵگری ئه‌و مادانه‌یه كه بۆنه ناخۆشه‌كه دروست ده‌كه‌ن و به شووشتنی بۆنه ناخۆشه‌كه نامێنێت.
چواره‌م - جگه‌ره و نێرگه‌له‌كێشان.
پێنجه‌م - به‌كارهێنانی ده‌رمان.