هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له تۆپی پێ له سیۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور، مه‌شق و ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022.
عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م 31ي ئاب، یه‌كه‌یه‌كی مه‌شقیی ئه‌نجام دا، به‌ڵام له ژێر بارانبارینێكی به‌خوڕدا مه‌شقه‌كان به‌ڕێوه چوون.
عێراق پێنجشه‌م دووی ئه‌یلول له یه‌كه‌م یاریی قۆناغی كۆتایی پاڵاوتندا، رووبه‌ڕووی كۆریای باشوور ده‌بێته‌وه.