دووەم سەبەتەی خۆراك دابەش دەكرێ‌

:: PM:12:05:02/09/2021 ‌
بڕیارە بەمنزیكانە دووەم سەبەتەی خۆراك بگاتە شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی بكرێت، ئەوەیش كاریگەری دەبێت بەسەر نرخی كەلوپەلی خۆراك.

ئەمڕۆ پێنجشەم دووی ئەیلوول، عەتییە قاسم بریكاری خۆراك، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەشی یەكەمی سەبەتە خۆراك كە چەندان مادەی لەخۆ گرتبوو وەك زەیت و ئاوەتەماتە و نیسك و .. هتد، دابەش كرا.

زیاتر گوتی، ئاگەدار كراوینەتەوە بۆ ئەوەی خۆمان ئامادە بكەین و نووسراوی فەرمی بۆ گەڕانەوەی بەشە خۆراكی مانگی حەوت پێشكەش بكەین، تا دەست بكرێت بە دابەشكردنی خۆراكی مانگی ئاب بەهەمانشێوە چەندان كەلوپەلی خۆراك لەخۆ دەگرێت، پێشبینی دەكرێ 15 ڕۆژی تر بگاتە دەستمان.

پێشتر نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بە دابەشكردنی ئەو خۆراكەی دێ‌ و ڕێگری لە چوونە دەرەوەی، ئەوا كاریگەری لەسەر نرخی خۆراك دەبێت.

باسی لەوەش كردبوو، هەنگاوەكان بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی ئاب، دەستی پێ‌ كردووە و حكوومەتی عێراق سەرقاڵی دابینكردنیەتی بۆ كۆگاكان.

دابەشكردنی خۆراكی مانگانە لە دوای ساڵی 2007 بۆ یەكەم جارە كۆمەڵێك گۆڕانكاری و بەشەخۆراكی زیاتری تێدا بێت.



وشە - رامیار جەواد