میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه ده‌نگی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ته‌قه‌ی خۆشی له كابۆلی پایته‌ختی ئه‌فغانستان دێ، ئه‌مه‌یش ده‌ربڕینی شادییه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبان، به‌هۆی سه‌ركه‌وتن و كۆنتڕۆڵكردنی ویلایه‌تی په‌نجشیر كه به مۆڵگه‌ی به‌ره‌ی به‌رگری ئه‌فغانستان هه‌ژمار ده‌كرا.
كه‌ناڵی "
سكای نیوز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ویلایه‌تی په‌نجشیر له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه و ئه‌حمه‌د مه‌سعوود نه‌وه‌ی ڕێبه‌ری پێشوو ئه‌حمه‌د شا مه‌سعوود و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی ڕه‌وته‌كه‌ی و ئه‌مروڵا ساڵح جێگری ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی هه‌ڵاتووی ئه‌فغانستان ویلایه‌ته‌كه‌یان جێهێشتووه و خۆیان گه‌یاندووه‌ته تاجیكستان.
چوار ڕۆژ پێش ئێسته ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان چه‌كدارانی تاڵیبان و به‌ره‌ی به‌رگری ئه‌فغانستان له ویلایه‌تی په‌نجشیر ده‌ستی پێكرد، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵه‌كان بۆ گفتوگۆ و دانوستاندنی هه‌ردوولا شكستیان هێنا.
چه‌كدارانی تاڵیبان له ڕێره‌وی خواك له باكوری ڕۆژئاوای په‌نجشیر و چیاكانی هندوكوش پێشڕه‌وییان به‌ره‌و ناوه‌ندی ویلایه‌ته‌كه كرد. به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ وڵاتێك كۆمه‌ك و پشتیوانی نه‌گه‌یانده به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی ئه‌فغانستان و تاڵیبانیش بایی ملیۆنان دۆلار چه‌كی پێشكه‌وتووی ئه‌مه‌ریكییان ده‌ستكه‌وتووه، بۆیه ئه‌حمه‌د مه‌سعوود و چه‌كداره‌كانی نه‌یانتوانیوه به‌رده‌وامی به به‌رگریكردن بده‌ن و ویلایه‌ته‌كه‌یان جێهێشتووه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه له كاتێكدایه كه عه‌بدولقادر فه‌قیر زاده ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌ره‌ی به‌رگری ئه‌فغانستان پێشتر دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له كۆنتڕۆڵكردنی په‌نجشیر له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه ده‌كه‌ن، دووره له ڕاستیه‌وه، بگره ئه‌وان جه‌نگی ده‌روونییان ده‌ست پێكردووه.
له به‌رانبه‌ردا ڕێكخراوی تاڵیبان دووپات له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی ده‌كاته‌وه و له ئه‌فغانستان چه‌كدارانی ته‌قه‌ی خۆشی ده‌كه‌ن، به بۆنه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی وڵات و نه‌هێشتنی هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م حوكمی تاڵیبان.