ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه كه‌سێك ئاشكرا بووه ڤیدیۆ به كوڕ و كچان تۆمار ده‌كات، داوایان لێ ده‌كات بڵێن "گوو"مان خوارد و ڤیدیۆكانیشیان بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش له پایه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ مه‌له‌فی ئه‌و كه‌سانه‌م لایه و ئه‌گه‌ر به‌قسه‌م نه‌كه‌ن، ڤیدیۆكانیان بڵاو ده‌كه‌مه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ''وشه'' پرسیاری ئه‌وه‌ی له سه‌ركه‌وت شابان دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای پڕۆتێكس و شاره‌زای سایبه‌ر سكێره‌تی كرد كه بۆچی گۆڤه‌ند ناگیرێت؟ ئه‌ویش گوتی، به‌گوێره‌ی یاساكانی ده‌ستووری عێراقی كه‌سێك ئه‌گه‌ر سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار نه‌كرێت، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ناكرێته‌وه و به‌دواداچوونی بۆ ناكرێت، كه‌یسه‌كه‌ی گۆڤه‌ندیش وایه كه‌س تا ئێسته سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار نه‌كردووه، بۆیه تا ئێسته نه‌گیراوه.
''وشه'' پرسیاری ئه‌وه‌یشی لێ كرد كه سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی سۆشیال میدیا به خراپی و هه‌ڕه‌شه‌كردن له خه‌ڵك، هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌كراوه و پشت گوێ خراوه؟ له‌م حاڵه‌ته‌دا بێ سكاڵا نابێ بگیرێ؟، به‌ڵێ ده‌بێت پۆلیس و ئاسایش مامه‌ڵه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه تر له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سه‌دا بكه‌ن، چونكه چۆن ''تیرۆری فكری و ئیرهابی'' هه‌یه، به هه‌مانشێوه ئه‌مه ''تیرۆری ته‌كنه‌لۆجی''ی پێ ده‌گوترێت. بۆیه ناكرێ پشتگوێ بخرێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ر سكاڵایش نه‌كرێ، پێویسته ئه‌م كه‌سه بگیرێت.
ئه‌ی تا ئێسته ئه‌و كه‌سانه‌ی شاره‌زان له بواری سكێره‌تی و لێكۆڵینه‌وه‌ی وێب شاره‌زان، نازانن كێیه و به‌دوای چییه‌وه‌یه؟ واته بۆ ئه‌و كاره ده‌كات؟ ئه‌و گوتی، به‌گشتی كاری ڕژدی له‌سه‌ر نه‌كراوه له‌لایه‌ن ئه‌و شاره‌زایانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌یش نازانین كه لایه‌نی ته‌ناهی خه‌ریكی چین و چۆن ده‌یانه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ''ئه‌و كه‌یسه‌دا بكه‌ن''، به‌ڵام قورسیش نییه دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه و گرتنی، چونكه ته‌نیا به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كورت زانراوه كه ناوی چییه و پێشتر چی كردووه، بۆیه بێگومان به ئه‌نجامدانی كارێكی ڕژد بۆی به ئاسانترین شێوه ده‌دۆزرێته‌وه.
چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته چییه؟ سه‌ركه‌وت ده‌ڵێ، وه‌ك چۆن خۆپاراستن باشتره له چاره‌سه‌ر، ئه‌م كه‌یسه‌ش وایه، تا خۆت بپارێزیت له‌م بابه‌تانه باشتره و بتوانین باشتر سۆشیال میدیا به‌كار بهێنین، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ینه حاڵه‌تی په‌شیمانی.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه كه‌سێك ئاشكرا بووه ڤیدیۆ به كوڕ و كچان تۆمار ده‌كات، داوایان لێ ده‌كات بڵێن "گوو"مان خوارد. به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه"، گۆڤه‌ند له سۆشیال میدیا به‌و ناوه ناسراوه، به‌ڵام ناوی راسته‌قینه‌ی خۆی "ئیسماعیل فوئاد"ـه، ئه‌و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له باڕ و یانه شه‌وانه‌كانی هه‌ولێر پاسه‌وان بووه، له‌وێ تێكه‌ڵاوی كوڕ و كچان ده‌بێت و لێیان نزیك ده‌بێته‌وه، دواتر ڤیدیۆیان تۆمار ده‌كات، به هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن و پاره‌وه‌رگرتن له‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ناو داوه‌كه‌ی، ئێسته رۆیشتووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.