كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد، له كۆشكێكی نوێ نیشته‌جێ ده‌بێت و هه‌موو شتێكی تێدایه.
رۆناڵدۆ دوای به‌شداریكردنی له یاریی پۆرتوگال و ئێرله‌ندا، كه چوارشه‌می رابردوو كرا، دوێنێ هه‌ینی به فڕۆكه تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆی گه‌ڕایه‌وه مانچێسته‌ر و خۆی بۆ یه‌كه‌م یاری له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر ئاماده ده‌كات، هه‌رچه‌نده 5 رۆژ ده‌بێت خۆی كه‌ره‌نتین بكات.
كۆشكه نوێیه‌كه‌ی كریس له 7 ژوور پێكهاتووه، هه‌روه‌ها مه‌له‌وانگه، حه‌وزی چاكوزی، هۆڵی وه‌رزشی تێدایه و یانه‌كه‌ی بۆی به كرێ گرتووه.
رۆژنامه زه سه‌نی ئینگلیزی، وێنه‌ی ناو كۆشكه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام نرخی كرێیه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.