مه‌سروور بارزانی‌ موژده‌یه‌كی‌ تری‌ به‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان راگه‌یاند

:: PM:08:10:08/09/2021 ‌
سه‌رۆكی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ تویتێكدا، پێشوازی له‌ رێككه‌وتنی كۆمپانیای دانا گاز و دامه‌زراوه‌ی پاره‌داركردنی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات بۆ ته‌رخانكردنی 250 ملیۆن دۆلار و فراوانكردنی كێڵگه‌ی كۆرمۆر.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی‌ ئه‌یلوول، مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا ده‌ڵێت" دڵخۆشم به‌ رێككه‌وتنی نێوان دانا گاز و دامه‌زراوه‌ی پاره‌داركردنی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكی كه‌ 250 ملیۆن دۆلار ته‌رخانكراوه‌ بۆ فراوانكردنی و په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی كۆرمۆر".

روونیشی‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ فراوانكردنی كێڵگه‌كه‌ به‌رهه‌مێكی خاوێن و ته‌زووی كاره‌بایه‌كی هه‌رزانمان ده‌ستده‌كه‌وێت، جیا له‌وه‌ش ده‌رفه‌تی كار له‌ كوردستان ده‌ڕه‌خسێنێت به‌ ئاراسته‌ی بنیاتنانی داهاتوویه‌كی باشتر بۆ وڵاته‌كه‌مان.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم