دكتۆر سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا رای ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ڵوێستی به‌غدا له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی لێكگه‌یشتنه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی ئاسایشی شنگال و رێگرتن له بوونی هه‌ر چالاكییه‌كی چه‌كدارانه‌ی هه‌ر لایه‌نێكی نافه‌رمی.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه زانیاری‌یان نییه له‌باره‌ی بوونی بڕیارێكی عه‌بادی به دیاریكردنی رێژه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی كوردستان.
*له‌باره‌ی پێكدادانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا و هێزه‌كانی یه‌به‌شه‌ی سه‌ربه په‌كه‌كه له ناوچه‌ی خانه‌سۆر له شنگال، به‌غدا بۆچوونی چییه؟
پێشتر دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رای گه‌یاندبوو له دوای سه‌ردانی شاندی توركیا بۆ به‌غدا كه هه‌ڵوێستی به‌غدا له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی لێكگه‌یشتنه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی ئاسایشی ناوچه‌ی شنگال و سه‌پاندنی یاسا به‌سه‌ریدا و رێگرتن له بوونی هه‌ر چالاكییه‌كی چه‌كدارانه‌ی هه‌ر لایه‌نێكی نافه‌رمی. ئه‌مه هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی به‌غدایه.
*بۆچوونی به‌غدا له‌باره‌ی چوونی هێزێكی سه‌ربه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆمپانیای نه‌وتی باكور و هه‌ڕه‌شه‌كردنی به دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه و مانه‌وه‌یان له‌وێ، چییه؟
ئه‌و بابه‌ته پێوه‌سته به‌لایه‌نی ته‌كنیكییه‌وه كه پێوه‌ندی به وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه هه‌یه، ورده‌كاریی ته‌كنیكی هه‌یه و من ئاگه‌داری نیم، بۆیه ناتوانم له‌وباره‌وه لێدوان بده‌م و هیچ هه‌ڵوێستێكم پێ رانه‌گه‌یه‌نراوه تا رای بگه‌یه‌نم، ده‌توانن زانیارییه‌كان له وه‌زاره‌تی نه‌وت وه‌ربگرن.
*له‌باره‌ی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی كوردستان كه بڕیار دراوه 17%ی پاره‌كانیان بۆ خه‌رج بكرێت له‌وكاته‌ی رێژه‌كه بۆ جووتیارانی عێراق زیاتره، هۆی ئه‌و بڕیاره چییه؟
من زانیاریم له‌باره‌ی بوونی بڕیارێكی له‌و شێوه به دیاریكردنی رێژه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی كوردستان نییه، حكوومه‌تی عێراق به درێژایی ماوه‌ی رابردوو كاری كردووه بۆ دابینكردنی پاره بۆ مافی جووتیاران و پێدانیان به چه‌ند وه‌جبه‌یه‌ك، من ئاگه‌دار نیم كه بڕیارێكی له‌و شێوه هه‌بێت له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران به‌دیاریكردنی رێژه‌ی 17%ی پاره‌ی گه‌نم بۆ جووتیارانی كوردستان و زانیاریم له‌وباره‌وه نییه، نازانم ئه‌و هه‌واڵه مانای چییه، چونكه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری له‌و شێوه‌ی نه‌داوه و سه‌رۆك وه‌زیران لێدوانی له‌وباره‌وه نه‌داوه.
*پێشتر باس له سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ واشنتن كراوه، ئاخۆ كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیجی به‌شێك ده‌بێت له وتوێژه‌كانی عه‌بادی له واشنتن؟
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوو جار بانگهێشتنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كردووه بۆ سهرانیكردنی ئه‌مه‌ریكا، یه‌كه‌میان له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی كه له نێوان هه‌ردوولا به‌بۆنه‌ی بوونی تره‌مپ به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه، دووه‌میشیان له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی به‌ر له سێ هه‌فته له نێوانیان كرا، تیایدا تره‌مپ بانگهێشتنی بۆ عه‌بادی نوێ كرده‌وه بۆ سهرادانیكردنی واشنتن، به‌ڵام تا ئێسته هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌و سه‌ردانه دیاری نه‌كراوه، بۆیه كه كاته‌كه‌ی دیاری كرا باس له سه‌ردانه‌كه و ورده‌كارییه‌كانی و ئه‌و فایلانه‌ی كه تیایدا باس ده‌كرێن ده‌كرێت.
*له سه‌ردانی دوایی عادل جوبێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه بۆ به‌غدا، باس له گۆڕینی باڵوێزی سعوودیه له عێراق و سه‌ردانێكی عه‌بادی بۆ ریاز كرا، عه‌بادی كه‌ی و بۆچی سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات؟
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق دووپاتی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی باڵوێزێكی نوێ له به‌غدا دیاری ده‌كات له جیاتی باڵوێزی پێشووی كه وه‌ك ده‌زانن عێراق داوای گۆڕینی كردبوو و سعوودیه‌ش رای گه‌یاند كه به‌م زووانه ده‌یگۆڕن.
هه‌رچی بوونی باڵوێزی نوێیه وه‌ك شیعه یان سوننه، ئه‌و بابه‌ته پێوه‌سته بهسعوودییهكان خۆیان، وه‌ك له نه‌ریته دیپلۆماسییه‌كانیش باوه كه وڵاته‌كه ناوی كاندید بۆ باڵوێزه‌كه ره‌وانه‌ی وڵاتی دیاریكراو ده‌كات و ئه‌ویش یان وه‌ری ده‌گرێ و یان ره‌تی ده‌كاته‌وه، بۆیه ئه‌و بابه‌ته‌ی بوونی وه‌ك شیعه یان سوننه یان له‌هه‌ر ئاینێكی تر، بابه‌تێكی سه‌ره‌كی نییه بۆ ئێمه، گرنگ ئه‌وه‌یه فاكته‌رێكی یاریده‌ده‌ر بێت بۆ پێشخستن و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات.
له‌باره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ سعوودیه، شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز شای سعوودیه به‌ر له چه‌ند مانگێك به ته‌له‌فۆن پێوه‌ندی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و داوای له عه‌بادی كرد بۆ سه‌ردانیكردنی ریاز، به‌ڵام له‌و بابه‌ته‌ش به شێوه‌یه‌كی كۆتا رێككه‌وتن نه‌كراوه بۆ دیاریكردنی كاتێكی دیاریكراو بۆ سه‌ردانه‌كه، بۆیه زانیارییه‌كان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ن بۆ باسكردن.