په‌كه‌كه و داروده‌سته‌كه‌ی له رۆژئاوای كوردستان، رێ ناده‌ن هاووڵاتییان ئه‌وانه‌ی سه‌ربه خۆیان نین، به ئازادی كاری خۆیان بكه‌ن و به‌رده‌وامن له گرتن و هه‌ڕه‌شه و رێگری، له كاتێكدا په‌كه‌كه له ناو هه‌رێمی كوردستان به ئازادی كاری رێكخستن و حزبی و راگه‌یاندن ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێگرییه‌ك هه‌بێت به‌رانبه‌ریان.
په‌كه‌كه كه باس له خه‌باتی كوردایه‌تی ده‌كات، له رۆژئاوای كوردستان كاری بووه‌ته گرتن و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزب و هێزه‌كانی تر، هه‌ر له كوشتن، رفاندن، گرتن و زیندانیكردن تا هه‌ڕه‌شه و رێگری له كاركردن، زۆرجاریش په‌نابردن بۆ سووتاندنی بنكه و باره‌گاكانی په‌ده‌كه‌سه له رۆژئاوای كوردستان و دروستكردنی تۆمه‌ت بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ.
په‌كه‌كه رێكخراوێكی خۆسه‌پێنه
رێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه رێكخراوێكی خۆسه‌پێنه، ده‌یه‌وێ له هه‌موو به‌شه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا خۆی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی خه‌باتی مه‌یدان و چه‌كداری هه‌بێت، په‌كه‌كه جگه له خۆی و بیروباوه‌ر و عه‌قیده‌ی خۆی، هیچ بیروباوه‌ڕ و ئایدیا و عه‌قیده‌یه‌كی تر قبووڵ ناكات، په‌كه‌كه جگه له زمانی زه‌بر و چه‌ك، نازانێ هیچی تر بڵێ و به‌كار بهێنێت.
روونیشی كرده‌وه كه په‌كه‌كه حزبێكه ده‌یه‌وێ به بیروباوه‌ڕ و تۆتالیتاری خۆی ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌تیش كار له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، سیاسه‌تی په‌كه‌كه به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، نایه‌وێ هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر چه‌تری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت، ده‌یانه‌وێ هه‌رێم سه‌ر به په‌كه‌كه بێت، له هه‌رێمی كوردستان به ئازادی كاری حزبی و رێكخراوه‌یی و راگه‌یاندنی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له رۆژئاوای كوردستان پێچه‌وانه‌ن.
وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتی، له رۆژئاوای كوردستان په‌كه‌كه رێ نادات هیچ هێزێكی تر به ئازادی كاری حزبی خۆیان بكه‌ن، نموونه‌ی په‌ده‌كه‌سه و ئه‌نه‌كه‌سه هه‌یه كه هه‌رجاره و به بیانوویه‌ك، ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان ده‌گرن و ده‌ڕفێنن و زیندانی و كوشتن و سووتاندنی باره‌گاكانیان و رۆژانه كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كرێ.
لای خۆیه‌وه جدان عه‌لی سیاسه‌تمه‌داری رۆژئاوای كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، سیستمی په‌كه‌كه به‌و جۆره‌یه ئه‌وه‌ی كه بۆ خۆی ده‌یه‌وێت، بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی رێپێدراو نییه، په‌كه‌كه له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ئازاده و كاری خۆی ده‌كات، به‌ڵام له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی كه رۆژئاوای كوردستان و په‌یه‌ده حوكمی ده‌كات، رێ نادات هیچ كه‌س و لایه‌نێك كه سه‌ربه خۆی نه‌بن، به ئازادی كاره‌كانیان بكه‌ن و به‌رده‌وام كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كات.
باسی له‌وه كرد، ئه‌گه‌ر هێز و لایه‌نێك بیه‌وێ له رۆژئاوای كوردستان كار بكات، ده‌بێت ره‌زامه‌ندی له په‌كه‌كه وه‌ربگرێت، له رۆژئاوای كوردستان هاووڵاتییان بێبه‌شن له ئازادی و چالاكی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی، رێ ناده‌ن هیچ چالاكییه‌ك له چوارچێوه‌ی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی بكرێت، كاری ئه‌وان و دروشمی ئه‌وان دیموكراتییه، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی دروشمی خۆیان كار ده‌كه‌ن و هیچ خزمه‌تێك به كورد ناكه‌ن و كاریان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه.
دڵشاد نامیق مامۆستای زانكۆ و شاره‌زای پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه شوێنی هه‌رێمی كوردستان نییه، چه‌ندان ساڵه به سیاسه‌ت و سه‌ربازی و رێكخستن له هه‌رێمی كوردستان، بێ كێشه كاری خۆی ده‌كات، به‌ڵام له رۆژئاوای كوردستان رێ نادات هێزێكی ده‌ره‌وه‌ی خۆی كاری حزبی و سیاسی بكات.
باسی له‌وه‌ش كرد، په‌كه‌كه ئه‌وه‌ی كه بۆ خۆی پێی خۆشه، له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی خۆی بۆ هێز و لایه‌نی تر پێی خۆش نییه، په‌كه‌كه شوێنی باكوره، به‌ڵام هاتووه له ماوه‌ت و خه‌لیفان گیرساوه‌ته‌وه، ئه‌رێ به‌ڕاست له ماوه‌ت و خه‌لیفانه‌وه توركیا ده‌ڕووخێنرێت، په‌كه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌یكات به ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندیی توركیا و دژی هه‌رێمی كوردستانه.
په‌كه‌كه گرووپێكی چه‌كدارییه و به‌هۆی شه‌ڕی ئه‌وان له ناو خاكی هه‌رێم به‌رانبه‌ر به توركیا، تا ئێسته نزیكه‌ی 500 گوند له هه‌رێمی كوردستان چۆڵیان كردووه و ماڵوحاڵی خۆیان به‌جهێشتووه و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به ده‌یان گوند وێران بوون و ماڵ و ره‌ز و باخ و كشتوكاڵی هاووڵاتییان تێدا چووه، زۆربه‌ی جاریش زیانی گیانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
وشه/ سلێمانی