ئه‌م ماوه‌یه به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌مان له وه‌رزی پایز، ورده ورده كه‌شوهه‌وا ده‌گۆڕێت و نه‌خۆشیی سه‌رما و هه‌ڵامه‌ت زیاد ده‌كات به‌گشتی له‌ناو خه‌ڵكدا و به‌تایبه‌تیش منداڵان، چونكه منداڵه‌كان جه‌سته‌یان كه‌مێكی ده‌وێت تا له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واكه ڕادێن، بۆیه چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك هه‌ن تووشیان ده‌بن.
له‌مباره‌یه‌وه د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆڕی نه‌خۆشیی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان، بۆ ''وشه'' گوتی، ماوه‌یه‌كه كه‌شوهه‌وا ورده ورده ده‌گۆڕێ، بۆیه زۆربه‌ی كات له‌م كه‌شه‌دا منداڵان تووشی ئه‌م نه‌خۆشییانه ده‌بنه‌وه:
تووشبوونی منداڵان بەم نەخۆشیانە شتێکی ئاساییە و هۆکارەکەی گۆڕانی کەشوهەوایە
یه‌كه‌م - كۆكه و هه‌ڵامه‌ت: زۆر ئاساییه كه به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه منداڵان تووشی كۆكه و هه‌ڵامه‌ت بن، چونكه ئه‌م گۆڕانه وا ده‌كات سه‌رمایان بێت و تووشیان بكات.
دووه‌م - هه‌وكردنی قوڕگ: ئه‌مه‌یش حاڵه‌تێكی ئاساییه و زۆرجار له خواردن و خواردنه‌وه‌ی سارد دروست ده‌بێت، بۆیه تا ده‌كرێ ئه‌و ماوه‌یه شتی سارد مه‌ده‌ن به منداڵه‌كانتان.
سێیه‌م - تووشبوون به هه‌ستیاری ''حه‌ساسیه‌ت''.
چواره‌م - تووشبوون به له‌وزه‌تێن.
پێنجه‌م - هه‌ستیاری سینگ.