كۆمپانیای ڤیڤۆ له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا، یه‌كێك له ناوازه‌ترین به‌رهه‌می نمایش كرد كه وه‌ك ئاماژه‌ی پێ كردووه، ئه‌م مۆبایله له نوێترینهكانه و دیزاینێكی جوانی هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بابه‌تێكی له‌باره‌ی مۆبایلی ڤیڤۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤیڤۆ له نوێترین به‌رهه‌میدا، مۆبایلێكی نوێی له جۆری "Vivo S10e" نمایش كرد كه له‌ڕووی دیزاین و خێراییه‌وه زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه دروست ده‌كرێ، جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشوو ئه‌م مۆبایله تایبه‌تمه‌نده به سیستمێكی خێرا كه ئه‌مه‌یش له‌ڕێی پرۆسێسهرهكهیهوه بۆی دابین كراوه.
ڤیڤۆ دنیا سەرسام دەکات بەم مۆبایلە
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێ كه قه‌باره‌كه‌ی 6.40 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی 1080 پیكسڵ، له‌باره‌ی ڕام و پرۆسێسه‌ره‌وه هیچ نه‌گوتراوه، به‌ڵام ده‌گوترێ سیستمێكی به‌هێز ده‌بێت، چونكه له داهاتوودا ده‌بێته ركابه‌ر بۆ گالاكسی و ئایفۆن. له‌گه‌ڵیدا باس له پاترییه‌كه‌ی كراوه كه نزیكه‌ی 4000 میلی ئه‌مپێر ده‌بێت، جگه له‌وه باسی هیچی تر نه‌كراوه، به‌ڵام كۆمپانیاكه ده‌ڵێ یه‌كێك ده‌بێت له بههێزترینهكانمان.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه، ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.