زۆربه‌مان له‌گه‌ڵ دروستكردنی خانوو یان ڕێكخستنی شوقه نوێیه‌كه‌مان، ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك پرسیار له‌سه‌ر دیكۆر و دیزاین ده‌بینه‌وه كه ڕه‌نگه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێنوێنیی كه‌سانی شاره‌زامان ده‌ست نه‌كه‌وتووه، تووشی هه‌ڵه بووینه و دیكۆری ناشیرین و نه‌گونجاومان بۆ ماڵه‌كه‌مان هه‌ڵبژاردووه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك كات پاره‌ی زۆریشمان له به‌رانبه‌ردا خه‌رج كردووه. ماریكا جه‌یسی ئه‌ندازیار و شاره‌زای بواری دیكۆر و دیزاینی لبنانی، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا بیرۆكه‌ی نوێ ده‌خاته ڕوو.
دانانی كتێبخانه له ژووری نوستنه‌كانمان كارێكی دروسته؟
مرۆڤ كاتێك خاوه‌نی خانوو یان شوقه‌ی خۆیه‌تی، پێویسته یه‌ك شت بزانێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئاسووده‌یی خۆی پێش بۆچوونی ئێمه‌ی دیزاینه‌ر و شاره‌زای بیواری دیكۆره و كه‌سی تریشه، خۆی ده‌بێت بڕوای به‌و شته هه‌بێت كه ده‌یكات و به‌لاشیه‌وه جوان بێت و ڕه‌نگه‌كان بگونجێنێت.
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر ئه‌وه‌ی دیكۆری ساڵی 2022 به‌شتی گونجاو كه كتێبخانه له ژووری نوستنه‌كانمان بكه‌ینه‌وه، به‌ڵێ كۆڵێكشنی وامان هه‌یه و ته‌نانه‌ت بیرۆكه‌یه‌كی زۆر نایابیش ده‌بێت ئه‌گه‌ر له ژووری نوستنی ماڵه‌كه‌ت بیر له دانانی كتێبخانه بكه‌یته‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌ی قه‌باره گه‌وره نا، ده‌بێت هه‌ڵواسراویش بێت و زۆر شوێن نه‌گرێت، چونكه ئه‌وه كتێبخانه‌ی به‌رده‌وامی پێ ناگوترێ، به‌ڵكو كاتییه و دیمه‌نێكی جوان به ژووره‌كه‌ت ده‌به‌خشێت، بۆ رازاندنه‌وه‌یشی پێویسته ڕه‌نگێك هه‌ڵبژێریت كه ئارامیت پێ ببه‌خشێت، چونكه ژینگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی كتێب، پێویسته ژینگه‌یه‌كی ئارام بێت نه‌ك ڕه‌نگی زه‌ق بێت.
هه‌ڵبژاردنی ژوورێكی مۆدێرن بۆ یه‌كه‌م منداڵت تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه؟
به‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م منداڵی ماڵه‌كه‌یه و ته‌واوی هیوا و ئاواتی دایك و باوك له‌سه‌ر ئه‌و منداڵه گه‌شه ده‌كات، پێویسته تایبه‌تمه‌ندیی هه‌بێت، به جۆرێك مۆدێرن بێت و له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ئاستی ژیانی ماڵه‌كه بگونجێت، نه‌ك له ژووره‌كه‌ی جۆره ژیانێك بێت و له ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كه‌ی ئاست و دیزاینێكی تر بێت. ئه‌وه‌ی گرنگه دایك و باوكان له كاتی دیاریكردنی ژووری منداڵ، ڕه‌نگ و كه‌لوپه‌لی گونجاو هه‌ڵبژێرن، هه‌روه‌ها له كاتی ڕێكخستندا بۆ ژووره‌كه نه‌كه‌ونه كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌وه كه كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر منداڵ دروست بكات و له‌ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه زیانی پێ بگه‌یه‌نێت.
بۆ نموونه، هه‌ر ژوورێكی منداڵی یه‌كه‌م له كۆڵێكشنی 2022ی دنیادا هاتووه، ده‌بێ شوێن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ تابلۆی منداڵانه‌ی بۆ هه‌ڵواسرێت و ده‌كرێ تابلۆكه‌یش وێنه‌ی دایك و باوك و منداڵه‌كه بێت، جگه له‌وه په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ی تاریك بكه‌یت و په‌رده‌ی ئه‌ستووری هه‌بێت، چونكه منداڵان به ڕووناكی هه‌ستیارییان هه‌یه و زووتر له خه‌و هه‌ڵده‌ستن، به جۆرێك نابێت زۆریش تاریك بێت، له‌لایه‌كی ژووره‌كه دوور له سیسه‌می خه‌وتن، گڵۆپێكی بچووك و ڕه‌نگێكی ئارامی داگیرسابێ به شه‌وان، چونكه زیاتر هه‌ست به ئارامی و متمانه ده‌كات. له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه منداڵی یه‌كه‌م ده‌بێت سیسه‌می قه‌باره‌ی خۆی بۆ بكڕیت نه‌ك زۆر گه‌وره‌تر، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی ده‌توانی بۆی بگۆڕیت، چونكه بوونی بۆشایی له سیسه‌می خه‌و، هه‌ست به ته‌نیایی و بێ ئومێدی ده‌كات.
بۆچی ئێسته له ماڵه‌كانی كوردستان كاتێك ژووری نوستن ئاماده ده‌كرێت، بۆ دیكۆره‌كه‌ی مه‌غریبی به‌كار ده‌هێنرێت؟ جیاوازی چییه له‌گه‌ڵ دیكۆره‌كانی تر؟
دیكۆری مه‌غریبی بۆ ژووری نوستن و ته‌واوی ژووره‌كانی ماڵه‌كه، ماوه‌ی پێنج ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك ده‌بێته جوانترین دیكۆری ساڵ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به گشتی قه‌ره‌باڵغتر و پڕتره و تێكه‌ڵه له ره‌نگ و دار و قوماشی نه‌رم، به به‌راورد به دیكۆره‌كانی تر كه زۆربه‌ی به‌شه‌كانی بێ هه‌ستن له ڕووی ده‌روونییه‌وه كاتێك مرۆڤ سه‌یریان ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا شێوازێكی جوان و سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دیكۆری مه‌غریبی له دیزاینی ژوور و كه‌لوپه‌له‌كانیشی نرخه‌كه‌ی بۆ خاوه‌ن ماڵ گرانتر ده‌وه‌ستێت.
هیچ بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رماوی ماڵه‌كه‌مان جوانتر و فراوانتر ده‌ربكه‌وێت؟
گه‌رماو به‌رده‌وام شوێنێكی گرنگه، به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌مترین گرنگی پێ ده‌درێت و بگره زۆرجار له ڕه‌نگ و جۆری كه‌لوپه‌ل فه‌رامۆش ده‌كرێت و به شوێنێكی تایبه‌تی دانانێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ته‌واوی دنیادا ئه‌وه باوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانی هوتێل یان ماڵێك كه ده‌چی پاك و به سه‌لیقه‌ن، سه‌یری دیزاین و خاوێنی گه‌رماو و توالێتی شوێنه‌كه بكه، ئه‌وكات بۆت ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌گه‌ر گه‌رماوه‌كه‌مان بچووكه و گه‌وره ده‌رناكه‌وێت، چه‌ند بیرۆكه‌یه‌ك یارمه‌تیت ده‌دات بۆشایی زیاتر هه‌بێت له گه‌رماوه‌كه‌مان، ئه‌وانیش به دانانی ئاوێنه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ستشۆر و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانی سه‌ر ده‌ستشۆر و ئێكسیسواراته‌كانی گه‌رماو له‌ناو ره‌فه‌یه‌كی سپی و تایبه‌ت دابنرێت، هه‌روه‌ها ڕه‌نگی كاڵ به‌كار بهێنین له‌بری ڕه‌نگی تۆخ و دووباره‌ی ژووره‌كانی تر، بۆ خاولی و كه‌ره‌سته‌كانی تر، به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی نابێ دابنرێن و په‌رشوبڵاو بن، ده‌بێ جێیه‌كیان بۆ ته‌رخان بكرێت، به‌هه‌مانشێوه ئه‌و توالێتانه دابنێین كه ده‌توانرێ به دیواره‌وه هه‌ڵبواسرێن، بیرمان نه‌چێت كه هیچ شتێك نابێ له‌سه‌ر زه‌ویی گه‌رماو دابنرێ و هه‌بێت.
له وه‌رزی پایزدا ڕازاندنه‌وه‌ی ژووری دانیشتنه‌كانمان دیكۆری ده‌گۆڕێت، یان وه‌ك وه‌رزی زستان و سه‌ره‌تای به‌هاره؟
وه‌رزی پایز به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزێكی خه‌ماوی و ناسكه و له ته‌واوی وه‌رزه‌كانی ساڵ جیاوازتره، مرۆڤ كه‌مێك هه‌ست به‌وه ده‌كات وه‌ك وه‌رزی بێ ئومێدی و چاوه‌ڕوانی وه‌رزێكی سارد و باران و به‌فر ده‌كات، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژووری دانیشتن به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین كاته‌كانی ڕۆژی تێدا به‌سه‌ر ده‌به‌ین، بۆیه به دڵناییه‌وه ده‌توانی دووباره دیزاینی بكه‌ینه‌وه به چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كی ساده كه له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌رزه بگونجێت و ماڵه‌كه‌مان نوێ بكاته‌وه.
بۆ نموونه ڕه‌نگی ژووره‌كه تێكه‌ڵی پرته‌قاڵی و سپی و زه‌رد و خۆڵه‌مێشی و قاوه‌یی كاڵ بكرێت، ئه‌و دره‌خت و گوڵانه‌ی داده‌نرێن وشكراو بێت یان سپی و زه‌رد و ئاگرین بێت، هه‌روه‌ها زیاتر گرنگی به گڵۆپی ئارام و ڕه‌نگی كاڵ و كه‌م ڕووناكی بدرێت، ده‌توانی بۆ بۆنی ماڵه‌كه‌یش قاوه‌ی كوتراو له‌ناو قاپێك دابنێیت و ئارامی به ماڵه‌كه‌ت ببه‌خشیت.