ئه‌مشه‌و له سه‌عات هه‌شت، كۆمپانیای ئه‌پڵ ئیڤێنتێك ڕێكده‌خات بۆ ناساندنی كۆمه‌ڵێك ئامێری زیره‌ك، له‌ناویاندا ''ئایفۆن 13''. به‌ڵام جگه له‌و مۆبایله زیره‌كه، چیتر نمایش ده‌كات؟
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی ''
theverge'' كۆمه‌ڵه پێشبینییه‌كی خستووه‌ته‌ڕوو كه گوایه له ئیڤێنته‌كه چه‌ند به‌رهه‌مێك نمایش ده‌كرێن، وه‌ك ساڵانی پێشتر ئه‌پڵ سه‌ره‌تا به كاتژمێرێكی زیره‌ك یان چاویلكه‌یه‌كی زیره‌ك ئیڤێنته‌كه ده‌كاته‌وه، دواتر ورده ورده به‌رهه‌مه‌كانی تری ده‌ناسێنێت.
لە ئیڤێنتەکەی ئەپڵ تەنیا ئایفۆن 13 نمایش ناکرێ، بەڵکو ''ئایپاد، ئێرپۆد، کاتژمێر و چاویلکەی زیرەکیش'' نمایش دەکرێ
ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێ له‌و ئیڤێنته نمایش بكرێت، بریتییه له ''چاویلكه‌ی زیره‌ك، كاتژمێری زیره‌ك، ئێر پۆد پرۆ، ئایپادی تازه و ئایفۆن 13 و جۆره‌كانی''. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن، له‌گه‌ڵ ئایپاد و ئایفۆنه نوێیه‌كان، سیستمی ئای ئۆ ئێس 15یش به‌كار ده‌خرێت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا ، له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه، له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.