پێش به‌ڕێوه‌چوونی یاریی نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و یه‌نگ بۆیز له خولی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپا، رۆناڵدۆ كارێكی كرد، خه‌ریك بوو كێشه‌یه‌كی گه‌وره بنێته‌وه.
ئه‌مشه‌و یاریی نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و یه‌نگ بۆیزی سویسری له یاریگه‌ی ئه‌مه‌ی دوایی كرا، كه له گه‌ڕی یه‌كه‌می چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا بوو.
پێش یارییه‌كه و له كاتی خۆگه‌رمكردنی یاریزانانی هه‌ردوو تیپدا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆپێكی به‌هێزی ئاراسته كرد، به‌ڵام تۆپه‌كه به‌ر یه‌كێك له پیاوانی ئاساییشی یاریگه كه‌وت و ئازاری زۆری پێگه‌یاند.
رۆناڵدۆ زانی كه پیاوه‌كه ئازاری پێگه‌یشتووه، خۆی هاته لای و له بارودۆخه‌كه‌ی كۆڵییه‌وه و ده‌یه‌ویست دڵنیا بێت، كه پیاوه‌كه شتێكی خراپی به‌سه‌ر نه‌هاتووه، جۆرێك له بێتاقه‌تییشی پێوه‌دیار بوو، هه‌رچه‌نده رووداوه‌كه به ئه‌نقه‌ست نه‌بوو.
جێی ئاماژه‌یه رۆناڵدۆ له یارییه‌كه‌دا گۆڵی تۆمار كرد، به‌ڵام تیپه‌كه‌ی به 1-2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.