دوێنێ شه‌و كۆمپانیای ئه‌پڵ له ئیڤێنتی ئایفۆن 13دا، چه‌ندان نوێكاری خسته‌ڕوو كه تێڕوانینی خه‌ڵك بۆ ئه‌پڵ و به‌رهه‌مه‌كانی گۆڕی.
له ماڵپه‌ڕی ''
theverge'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كۆمپانیای ئه‌پڵ له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی نوێكاریی ئه‌نجام داوه، به‌ڵام به‌گشتی ئه‌مانه نوێكارییه سه‌ره‌كییه‌كانن:
ئەمانە گۆڕانکارییەکانن کە ئەپڵ ئەنجامی داون
یه‌كه‌م - ئایفۆن 13 پرۆ و ئایفۆن 13 پرۆ ماكس به‌هێزترین ''شاشه و پرۆسێسهریان'' بۆ دانراوه: كۆمپانیای ئه‌پڵ له شاشه‌ی مۆبایله‌كانی داهێنان ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ ئایفۆن 13 پرۆ و ئایفۆن 13 پرۆ ماكس، ته‌كنه‌لۆجیای نوێ به‌كار ده‌هێنێت و شاشه‌ی 120 هێرتزیان بۆ داده‌نێت له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌ری A15 Bionic كه به خێراترین و باشترین پرۆسێسه‌ر داده‌نرێت له‌ناو دنیای مۆبایلدا.
دووه‌م - ئایپاد مینی شاشه‌كه‌ی به‌هێزتر كراوه و دیزاینه‌كه‌ی ته‌واو گۆڕاوه: كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئایپاده نوێیه‌كه‌ی له‌ڕووی دیزاینه‌وه ته‌واو گۆڕاوه، شاشه‌یه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه به‌رگه‌ی زه‌بر بگرێت له‌كاتی به‌كارهێنانیدا، نرخی ئه‌م ئایپاده له 499 دۆلاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
سێیه‌م - كاتژمێره زیره‌كه‌كه‌ی ئه‌پڵ كه سیریس حه‌وته، شاشه‌كه‌ی باشتر كراوه و دیزاینی نوێشیان بۆ داناوه.
چواره‌م - له 20ی مانگدا سیستمی نوێی ئای ئۆ ئێس 15 بۆ ئایفۆن و ئایپاد ئۆ ئێس 15یش بۆ ئایپاده‌كان به‌رده‌ست ده‌بێت.