یانه‌ی پاریس سانجێرمان به به‌شداریی ئه‌ستێره ناوداره‌كانی، نه‌یتوانی له كلوب بروجی به‌لجیكی بباته‌وه، ئیمباپێیش دووچاری پێكان بوو.
له گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌مشه‌و "15ی ئاب" یانه‌ی پاریس سانجێرمان به به‌شداریی ئه‌ستێره ناوداره‌كانی وه‌ك "مێسی، نه‌یمار و ئیمباپێ" له به‌لجیكا رووبه‌ڕووی یانه‌ی كلوب بروج بووه‌وه و له ئه‌نجامیشدا به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌ك یه‌كسان بوون.
كلوب بروج یه‌كێك له باشترین یارییه‌كانی خۆی پێشكه‌ش كرد و نه‌یهێشت پاریسییه‌كان بردنه‌وه تۆمار بكه‌ن.
له یارییه‌كه‌دا، كه له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م بوو، ئاندێر هێرێرا له خوله‌كی 15 گۆڵێكی بۆ پاریس تۆمار كرد، به‌ڵام له خوله‌كی 27دا هانز ڤاناكان كاپتنی بروج گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد.
دوای ئه‌وه مێسی تۆپێكی له ستوونی گۆڵی بروج دا، به‌ڵام نه‌چووه گۆڵه‌وه.
كلوب بروج به رۆحی جه‌نگاوه‌رانه به‌رامبه‌ر ئه‌ستێره‌كانی پاریس وه‌ستانه‌وه و چه‌ندان جار مه‌ترسییان خسته سه‌ر گۆڵی پاریس.
له خوله‌كی 50 كیلیان ئیمباپێی گۆڵكاری پاریس، به هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێ هێشت.
دواجاریش یارییه‌كه به 1-1 گۆڵ كۆتایی هات و پاریس دوور له چاوه‌ڕوانییه‌كان به ئاستێكی باش و ئه‌نجامێكی پێویست ده‌رنه‌كه‌وت.